سه‌رۆک کۆماری عێراق له‌تیف ره‌شید و گۆتێرێس له‌باره‌ی قه‌یرانی ئاو و وشکه‌ساڵی له عێراق کۆبوونه‌وه.
سه‌رۆک کۆماری عێراق له‌تیف ره‌شید و گۆتێرێس له‌باره‌ی قه‌یرانی ئاو و وشکه‌ساڵی له عێراق کۆبوونه‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌کانی راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆکایه‌تی کۆماری عێراق، له په‌راوێزی کۆڕبه‌ندی ئاو له نیویۆرک، هه‌ریه‌ک له له‌تیف ره‌شد سه‌رۆککۆماری عێراق و ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان، له نیویۆرک، به ئاماده‌بوونی فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه و نزارئامێدی وه‌زیری ژینگه‌ی عێراق و ئه‌سعه‌د ئه‌لعیدانی پارێزگاری به‌سره کۆبوونه‌وه، تێیدا تاووتوێی ده‌ره‌نجامه‌کانی کۆڕبه‌ندی ئاو له‌نیویۆرکیان کرد.
هه‌ر له کۆبوونه‌وه‌که‌دا، تیشکخرایه‌سه‌ر ئه‌و کێشانه‌ی که به‌هۆی که‌می ئاوه‌وه دووچاری عێراقییه‌کان بووه‌ته‌وه، وه‌ک ده‌رکه‌وتنی دیارده‌ی به‌بیابانبوون و وشکه‌ساڵی له زۆربه‌ی ناوچه‌کانی عێراق، که کاریگه‌ری خراپی کردووه‌ته‌سه‌ر زۆربه‌ی بواره‌کانی ژیان له‌و وڵاته.
گۆتێرێس له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاند، هه‌ست به نیگه‌رانییه‌کانی عێراق ده‌که‌م له‌باره‌ی وشکه‌ساڵی و که‌مبوونه‌وه‌ی ئاو، له‌کاتێکدا خاوه‌نی دوورووباری گه‌وره‌ی وه‌ک دیجله و فوراته.
سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان پاڵپشتی ئاژانسه نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی بۆ پشتگیریکردنیان له عێراق دووپاتکرده‌وه، بۆ که‌مکردنه‌وه‌یکاریگه‌رییه‌کانی وشکه‌ساڵی و که‌مبوونه‌وه‌ی ئاو له عێراق.
ڕووداو ٢٤ سەرچاوەی هەواڵی باوڕپێکراو