ئێواره‌ى ئەمڕۆ هەینى، له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی عێراق له‌دژی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌کان و سیسته‌می سانت لیگۆ خۆپیشاندان ئەنجامدەدرێت
ئێواره‌ى ئەمڕۆ هەینى، له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی عێراق له‌دژی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌کان و سیسته‌می سانت لیگۆ خۆپیشاندان ئەنجامدەدرێت
لیژنه‌ی ناوه‌ندی خۆپیشاندانه‌کان له راگه‌یه‌ندراوێکدا ئاشکرایانکردووه، ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی عێراق له‌دژی ده‌نگدان له‌سه‌رپڕۆژه‌یاسای هه‌ڵبژاردنه‌کان و سیسته‌می سانت لیگۆ ده‌ست به‌خۆپیشاندان بکرێ و داوا له عێراقییه‌کان ده‌که‌ن به‌ده‌نگ بانگه‌وازه‌که‌یانه‌وه‌بچن و کاتژمێر 6ـی ئێواره له‌به‌رده‌م په‌رله‌مان و ناوچه‌ی سه‌وز ده‌ست به مانگرتن بکه‌ن.
ئه‌مه له‌کاتێکدایه له‌خشتنه‌ی دانیشتنه‌کانی رۆژی شه‌ممه‌ی په‌رله‌مانی عێراقدا که بڕیاره کاتژمێر 8 و نیوی ئێواره به‌ڕێوه‌بچێت، هه‌مواریسێیه‌می پڕۆژه‌یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاکانی ژماره 12ی ساڵی 2018ی له‌خۆگرتووه.
سبه‌ی شه‌ممه په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگ به پێشنیازه یاسای هه‌مواری سێیه‌می یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاکان ده‌دات.
په‌رله‌مانی عێراق کارنامه‌ی دانیشتنی رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتووی بڵاوکرده‌وه و به‌گوێره‌ی کارنامه‌که، له دانیشتنه‌که‌دا ده‌نگ له‌سه‌ر پێشنیازییاسای ژماره 12ی ساڵی 2018 تایبه‌ت به هه‌مواری سێیه‌می یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا و قه‌زاکان ده‌درێت.
وه‌ک له کارنامه‌که‌دا هاتووه، له هه‌مان دانیشتن‌دا ده‌نگ له‌سه‌ر په‌سه‌ندکردن یان ره‌تکردنه‌وه‌ی وه‌ڵامی ئه‌نجوومه‌نی ئه‌مینداریی تۆڕی میدیاییعێراقی ده‌درێت
ڕووداو ٢٤ سەرچاوەی هەواڵی باوڕپێکراو