هێرشکرایە سەر هێزەکانی ئەمریکا کوژراو بریندار هەیە
هێرشکرایە سەر هێزەکانی ئەمریکا کوژراو بریندار هەیە
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لە شاری حەسەکە لە باکوری خۆرهەڵاتی سوریا هێرشێکی بۆ سەردامەزراوەی چاککردنەوە لەناو بنکەیەکی سەربازیی هێزەکانی ئەمریکا ئەنجامداوە و بەهۆیەوە بەڵێندەرێکی ئەمریکی کوژراوە و بەڵێندەرێکیتر و پێنج سەربازی ئەمریکیش برینداربوون.
ڕاشیگەیاندووە، دەزگای هەواڵگری ئەمریکا زانیویەتی کە ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانەی هێرشەکەی ئەنجامداوە دروستکراوی ئێران و لەلایەنگروپە چەکدارەکانی ئێرانیشەوە لە سوریا ئاراستەی هێزەکانی ئەمریکا کراوە،
ئاماژەی بەوەشکردووە، هەر دوای هێرشەکە رێگەدراوە بە ئەنجامدانی هێرشی پێچەوانە بۆسەر بارەگای گروپە چەکدارەکانی سەر بە ئێرانلە سوریا.
ڕووداو ٢٤ سەرچاوەی هەواڵی باوڕپێکراو