بۆ یەکەم جار لە عێراقدا لە بەنزینخانەکان پارەدان بە ئەلیکترۆنى دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە
بۆ یەکەم جار لە عێراقدا لە بەنزینخانەکان پارەدان بە ئەلیکترۆنى دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە
عاسم جیهاد، وتەبێژى وەزارەتى نەوتى عێراق رایگەیاندØ› کۆمپانیاى بەرهەمە نەوتییەکانى عێراق بە هاوکارى بانکى ناوەندى عێراق وکۆمپانیاکانى خزمەتگوزارى کۆکردنەوەى پارەدانى ئەلیکترۆنى، ئەمڕۆ بەشێوەیەکى ئەزمونى شێوزاى پارە وەرگرتنى ئەلیکترۆنى لەبەنزینخانەیەکى بەغداد دەخەنەکار
وتیشی، ئەم ئەزمونە هاوکارى بەرەوپێشبردن و پاڵپشتى ئابورى وڵاتەکە دەکات و بارگرانى سەرشانى هاوڵاتییانیش کەم دەکاتەوە و لەهەمانکاتدا پارەى وڵاتەکە دەپارێزێت.
لاى خۆیەوە حەیان عەبدولغەنى جێگرى سەرۆک وەزیران بۆ کاروبارى وزە و وەزیرى نەوتى عێراق کۆمپانیاى دابەشکردنى بەرهەمەنەوتییەکانى راسپاردوە کە بە زوترین کات ئەو سیستمە ئەلیکترۆنییە بخەنە بوارى جێبەجێکردنەوە
ڕووداو ٢٤ سەرچاوەی هەواڵی باوڕپێکراو