وەزارەتی بەرگری ئەمریکا سەبارەت بە کەوتنەخوارەی هێلیکۆپتەرەکەی دهۆک هاتە دەنگ
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا سەبارەت بە کەوتنەخوارەی هێلیکۆپتەرەکەی دهۆک هاتە دەنگ
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا رەتیدەکاتەوە هیچ پەیوەندییەکیان بەو هێلیکۆپتەرەنەواو هەبێت کە هەفتەی رابردوو لە سنووری پارێزگای دهۆککەوتنەخوارەوە.
پاتریک ریدەر، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا "پێنتاگۆن" رایگەیاند: هێزەکانی سووریای دیموکرات هێزێکی سەربەخۆن و سوپایئەمریکا بۆ شەڕکردن لە دژی داعش هاریکارییان دەکات، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی پەیوەندییان بە رووداویهێلیکۆپتەرەکەی دهۆک نییە و زانیاریشمان لەسەری نەبووە.
هەفتەی رابردوو دوو هێلیکۆپتەری دژە تیرۆری رۆژئاوا لە سنووری پارێزگای دهۆک کەوتنەخوارەوە و نۆ شەڕڤان گیانیان لەدەستدا، دوێنێشهەرێمی کوردستان تەرمەکانیان رادەستی رۆژئاوا کردەوە.
ڕووداو ٢٤ سەرچاوەی هەواڵی باوڕپێکراو