بارزانی له‌بری ئاشته‌وایی نیشتمانی و بونیادنانی ده‌وڵه‌ت و سوودوه‌رگرتن له ده‌رفه‌تێکی نوێ بۆ بونیادنانی عێراقێکی نوێ و فیدراڵ‌و دیموکراتی، لایه‌نه عێراقییه‌کان په‌نایان برده به‌ر تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه
مسعود بارزانی له‌بری ئاشته‌وایی نیشتمانی و بونیادنانی ده‌وڵه‌ت و سوودوه‌رگرتن له ده‌رفه‌تێکی نوێ بۆ بونیادنانی عێراقێکی نوێ و فیدراڵ‌و دیموکراتی، لایه‌نه عێراقییه‌کان په‌نایان برده به‌ر تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه
له چاوپێکەوتنێکدا له‌گه‌ڵ که‌ناڵی بی بی سی، بارزانی ئاماژه به هۆکاره‌کانی سه‌رهه‌ڵدانی ناکۆکی مه‌زهه‌بی دوای رووخانی رژێمی عێراق له‌ساڵی 2003 ده‌کات و ده‌ڵێت، له‌بری ئه‌وه‌ی لایه‌نه عێراقییه‌کان ئه‌و ده‌رفه‌ته بۆ بونیادنانی عێراقێکی فیدراڵی یه‌کگرتوو بقۆزنەوە، لایه‌نه‌کانهه‌وڵی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یان دا.
بارزانی دەڵێت، "له‌بری ئاشته‌وایی نیشتمانی و بونیادنانی ده‌وڵه‌ت و سوودوه‌رگرتن له ده‌رفه‌تێکی نوێ بۆ بونیادنانی عێراقێکی نوێ وفیدراڵ و دیموکراتی، لایه‌نه عێراقییه‌کان په‌نایان برده به‌ر تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه و پاکتاوی ناسنامه‌یی، له‌راستیدا دۆخه‌که زۆر کاره‌ساتباربوو".
بارزانی ئاماژەی بەوەش کرد، "ئێمه هیچ کات پشتگیری ئه‌و سیاسه‌ته‌مان نه‌کردووه، که دوای ئه‌و قۆناغه له‌لایه‌ن حزبه شیعییه‌کان و ته‌نانه‌تسوننه‌کانیشه‌وه په‌یڕه‌و ده‌کرا و به‌رپرسیاریەتی ئه‌و قۆناغه له ئه‌ستۆی هه‌ردوولا دایه، واتا هه‌ردوولا پاکتاوی ره‌گه‌زییان ئه‌نجامداوه، به‌ڵامله‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات به‌ده‌ستی شیعه‌کانه‌وه بوو، بۆیه به‌رپرسیاریەتی گه‌وره‌ش ده‌که‌وێته ئه‌ستۆی ئه‌وان. به‌دڵنیاییه‌وه کرده‌وه‌کانیتۆڵه‌سه‌ندنه‌وه و په‌راوێزخستن و هه‌موو رێکاره هاوشێوه‌کان ژینگه‌یه‌کی زۆر له‌باریان بۆ تیرۆریستان و رێکخراوی قاعیده ره‌خساند و توانییاندزه بکه‌نه ناو عێراق و له ناوچه سوننییه‌کان جێگیربن".
جەختیشیکردەوە، ئه‌گه‌ر به‌هۆی ناپاکی لایه‌نێکی دیاریکراو نه‌بووایه، هه‌رگیز که‌رکووک نه‌ده‌که‌وت و ده‌شڵێت، ئه‌مه کاتییه و هیچ هێزێک له‌جیهان ناتوانێت ناسنامه‌ی که‌رکووک بگۆڕێت.
دەشڵێت، "بابه‌ته‌که بووه‌ته ململانێ له‌سه‌ر ئیراده، هه‌موو لایه‌نه‌کان ویستیان ئیراده‌ی ئێمه بشکێنن، ئه‌مه هۆکاری سه‌ره‌کی بوو بۆ خۆڕاگریئێمه. راسته زۆر هه‌وڵ لەدژی ئێمه دران به‌ڵام ئێمه خۆڕاگر بووین و سه‌رکه‌وتین، ئه‌و هێرشه‌مان وه‌ستاند که له ئۆکتۆبه‌ری 2017 کرایه‌سه‌رمان، که‌رکووکیش هه‌رگیز نه‌ده‌ڕووخا، ئه‌گه‌ر به‌هۆی خیانه‌تی لایه‌نێکی دیاریکراوه‌وه نه‌بووایه، به‌ڵام ئه‌مه کاتییه، چونکه هیچ هێزێک له‌مجیهانه ناتوانێت ناسنامه راسته‌قینه‌که‌ی که‌رکووک بگۆڕێت".
له کۆتایی دیمانه‌که‌دا، بارزانی دووپاتیکردەوە، مافێکی ئاسایی هه‌ر گه‌لێکی سه‌ر ئه‌م زه‌مینه‌یه، خۆی بڕیار له‌باره‌ی چاره‌نووسی خۆی بدات‌و به‌لایه‌نی که‌م ده‌نگی خۆی ده‌ربڕێت، ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌شیان به ئێمه به ره‌وا نه‌ده‌بینی و رق و کینه‌یه‌کی زۆر زه‌ق هه‌بوو به‌رامبه‌ر به ئێمه، ئه‌و رق‌و کینه‌یه‌ش زیاتر ته‌شه‌نه‌ی کرد و گۆڕا بۆ شکاندنی ئیراده‌ی گه‌لی کورد، بۆیه ئێمه‌ش هه‌ڵوێستێکمان نیشاندا که به‌درێژایی ته‌مه‌ن لێیپه‌شیمان نابینه‌وه.
ڕووداو ٢٤ سەرچاوەی هەواڵی باوڕپێکراو