ئەژی ئەمین: نابێ چیتر هەڵبژاردن بەهۆی ترس و شکستی تاقمێک دوابخرێت و ئەزموونی هەرێمی کوردستان لەکەدار بکرێ
ئەژی ئەمین: نابێ چیتر هەڵبژاردن بەهۆی ترس و شکستی تاقمێک دوابخرێت و ئەزموونی هەرێمی کوردستان لەکەدار بکرێ
پەیامەکەی ئەژی ئەمین
بەبۆنەی هاتنەوەی نەورۆز و سەری ساڵی کوردی پیرۆزبایی لە تەواوی کوردانی هەرچوار پارچەی کوردستان دەکەم بە تایبەتی لەکەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە دلێرەکان، زیندانیانی سیاسی و کارمەندو سەربازە ونەکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمیکوردستان و تەواوی هێزە فەرمییەکانی کوردستان.
لێرەدا بەپێویستی دەزانین پشتیوانی خۆمان دەرببڕین بۆ راستکردنەوەی دۆخی هەرێمی کوردستان، ئەمەش بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنیپەرلەمانی کوردستان لەئەمساڵدا. نابێ چیتر هەڵبژاردن بەهۆی ترس و شکستی تاقمێک دوابخرێت و ئەزموونی هەرێمی کوردستان لەکەداربکرێ
لەم نەورۆزە بەڵێن بە هاوسەنگەرو خوشک و براکانمان لە حزبی شەهیدان دەدەین کە کۆڵنادەین بۆ راستکردنەوەی دۆخی یەکێتی وبەرپاکردنی ئاشتەوایی لەگەڵ بنکەو جەماوەری حیزبەکەی سەرۆک مام جەلال.
ئەوەی ئێستا هەیە تاقمێک لە حزبی شەهیدان ڕۆژانە خەریکی پەلاماری کچ و ژن و کادیرانی دڵسۆزی یەکێتی و دامودەزگا فەرمیەکانیسلێمانین، جگە لە تاڵانی بانکەکان و فرۆشتنی خاک و زەویوزاری سلێمانی هیچی دی ناکەن. بەڵام دڵنیاتان دەکەمەوە ئەو دۆخە وەکوئێستا نامێنێتەوە. داوای ئارامگرتن و دانبەخۆداگرتن لە تەواوی کارمەندو ئەفسەرانی دەزگا ئەمنییە فەرمییەکان دەکەین و دڵنیابن ئەوتاکڕەوی و یاساشکێنییە بەردەوام نابێ، چونکە یەکێتی حیزبی هەزاران شەهیدو سەرکردەیە نەک شێتخانە.
بۆجارێکی تر بەبۆنەی نەورۆز و سەری ساڵی کوردی پیرۆزبایی و پشتیوانی دەردەبڕم بۆ بزاڤی ڕزگاریخوازی گەلی کورد لە هەرچوارپارچەی کوردستان. سەری ڕێزو نەوازش دادەنەوێنین بۆ هەموو شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری کوردستان.
سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری
ڕووداو ٢٤ سەرچاوەی هەواڵی باوڕپێکراو