ئاژانسی هەواڵی نێودەوڵەتی (رووداو 24)
ڕووداو٢٤،ڕابردوو،ئێستا،داهاتوو
         

مەسرور بارزانی پەیامێکی ئاراستەی قوباد تاڵەبانی جێگری کرد و داوای کرد دوای پشووەکانی نەورۆز بگەڕێتەوە کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیران

مەسرور بارزانی پەیامێکی ئاراستەی قوباد تاڵەبانی جێگری کرد و داوای کرد دوای پشووەکانی نەورۆز بگەڕێتەوە کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیران
Rudaw24

مەسرور بارزانی پەیامێکی ئاراستەی قوباد تاڵەبانی جێگری کرد و داوای کرد دوای پشووەکانی نەورۆز بگەڕێتەوە کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیران

پەیامێکی ئاراستەی قوباد تاڵەبانی جێگری کرد و داوای کرد دوای پشووەکانی نەورۆز بگەڕێتەوە کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیران

 

دەقی ڕاگەیەندراوی مەسرور بارزانی

 

بەبۆنەی هاتنی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی ، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم کوردستان٠Š٠Šان، بەتایبەتی پێشمەرگەقارەمانەکان و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و کەس و کار و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان دەکەم. هیوادارم لە خۆشی وشادی و ئارامیدا، ڕۆژانی جەژن و پشوو بەسەرببەن. لە هەمانکاتدا، داوا لە هاونیشتمانییان دەکەم، لە کاتی گەشت و سەیرانەکانیاندا، پاکو خاوێنی ژینگە و سروشتی جوانی کوردستان بپارێزن. هەروەها پابەندی ڕێنماییەکانی هاتووچۆ بن و دووربن لە تیژڕۆیی.

 

جەژنی نەورۆز هێمای یەکگرتن و یەکڕیزی و سەرکەوتن و ئازادی گەلی کوردستانە. لەم بۆنەیەدا، جەخت لە تەبایی و هاوهەڵوێستی خەڵکیکوردستان دەکەینەوە لە پێناو پاراستنی دەسکەوتە نیشتمانییەکان و داکۆکیکردن لە مافە دەستوورییەکانمان . هەر بەم بۆنەیەوە، لە پێناوبەرژەوەندیی گشتیی و ڕەواندنەوەی نیگەرانییەکانی هاووڵاتییانی ئازیزمان و خوڵقاندنی کەشێکی ئەرێنی، داوا لە بەڕێزان جێگری سەرۆکوەزیران و تیمی وەزاری یەکێتیی نیشتمانی کوردستان دەکەمەوە، کە لە دوای کۆتاییهاتنی پشووەکانی نەورۆز ، بگەڕێنەوە بۆکۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیران، بۆ ئەوەی  گشت کێشەکان لە شوێن و پێگەی فەرمیی خۆی ، گفتوگۆی لەسەر بکرێت و بەیەکەوە ،کاربکەین لە پێناو خزمەتکردنی زیاتری خەڵکی کوردستان و جێبەجێکردنی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

 

جەژنی نەورۆز لە هەمووان پیرۆز بێت و کوردستان هەمیشە لە ئارامی و گەشانەوە و پێشکەوتندا بێت .

 

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

 

ڕووداو ٢٤ سەرچاوەی هەواڵی باوڕپێکراو


2 ساڵ و 28 ڕۆژ و 20 کاتژمێر و 37 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

مەسرور بارزانی پەیامێکی ئاراستەی قوباد تاڵەبانی جێگری کرد و داوای کرد دوای پشووەکانی نەورۆز بگەڕێتەوە کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیران

مەسرور بارزانی پەیامێکی ئاراستەی قوباد تاڵەبانی جێگری کرد و داوای کرد دوای پشووەکانی نەورۆز بگەڕێتەوە کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیران

ڕووداو 24


 ڕووداو ٢٤ له له‌لایه‌ن ئاوات ئیبرایمی پێشنیاری دامه‌زراندنی کراو و دواتر به کردار دروستکرا و ده‌سته‌ی به‌ڕێوبه‌ری بۆ دروستکراوه، که خۆبه‌خشه‌کان له چه‌ندین شوێنی جیهان کار ده‌که‌ن. ڕووداو له شۆڕشی ژن ژیان ئازادی دروستکرا، بۆ ئه‌وه‌ی جینۆسایدی ڕژێمی ئێران دژ به کورد به دنیا بناسێنێ.

 

 

په‌یوه‌ندی


ده‌‌‌سته‌‌‌ی به‌‌‌ڕێوبه‌‌‌ری ڕووداو ٢٤
[email protected]

ڕێکلام
[email protected]

ناورد و بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌وڵ

[email protected]

به‌‌‌شی په‌‌‌یوه‌‌‌ندیه‌‌‌کان

[email protected]

0046708435423

ئه‌په‌کانی ڕووداو 24


ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌ینی ئەندرۆید ، (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ئایفۆن،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ویندۆز،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی لینوکس،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)