پەروین کاکە حەمە سەبارەت بە لێسەندنەوەی ئۆتۆمبێلەکەی لەلایەن هێزێکی یەکێتییەوە هاتە دەنگ
پەروین کاکە حەمە سەبارەت بە لێسەندنەوەی ئۆتۆمبێلەکەی لەلایەن هێزێکی یەکێتییەوە هاتە دەنگ
راگەیاندراوێک لە نوسینگەی بەڕێز( پەروین کاکە
حەمە )
ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
بەداخەوە دوێنێ هێزێکی چەکدار بە شێوەیەکی زۆر نایاسایی هەڵیانکوتاوەتە سەر بەڕێز (پەروین کاکە حەمە) ئەندامی سەرکردایەتییەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و خاوەن بنەماڵەیەکی تێکۆشەر و خەباتگێڕ لە کاتێکدا بەڕێز (پەروین کاکە حەمە ) لەڕێگای چونبۆنەخۆشخانە بووە و خۆی و کوڕو خوشک و هاوسەری بوون لەگەڵ شۆفێرێکدا
دراوە بەسەریاندا لە ڕێگای هێزێکی دەمامک داروو بێ هیچ پاساوێک گشت سەرنشینانی ناو ئۆتۆمبێلی بەڕێزیان داگیراون و لەناوەڕاستیشەقامەکەدا دەستیان پێخستونەتە سەرسەریان و سوکایەتیان پێ کراوە تەنانەت چەکی جۆری دەمانچەی شەخسی هاوسەریان کەساڵانێکیزۆرە خەباتگێڕو کەم ئەندامی سەنگەرە و چەکی شۆفێرەکەشیان بردووە
ئەمە تەنها بە بیانوی ئەوەی بەڕێزیان لەڕیزەکانی یەکێتی دورخراونەتەوەو ئەو ئۆتۆمبێلە موڵکی ئیدارەو دارایی گشتیە
لەکاتێکدا پێشتر بە هیچ شێوازێک بەڕێزیان ئاگادار نەکراونەتەوە لە گەڕاندنەوەی ئەو ئۆتۆمبێلە خۆئەگەر بیشیان ویستایە ڕێکاری حیزبی وپەیوەندی زۆر لەو شێوازە ناپەسەندە یاسایی تروو مرۆڤانە تر هەبوو بۆ گەڕاندنەوەی بەڵام ئێمە ڕەتی دەکەینەوە بە هیچ جۆرێکئاگادارنەکراوینەتەوە تەنها ئێمە بە کارێکی دوور لە بنەماسیاسیەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستانی دەزانین
ئێمە لەکاتێکدا ئیدانەی ئەم کارە نایاساییەی ناویەکێتیی دەکەین، نیگەرانین لەو شێوازی هەڵسوکەوتەی بەرامبەر بە ئەندامێکیسەرکردایەتی بەتوانای ناو یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان ئەنجامیانداوە، ئەم هەڵسوکەوتە نا شارستانی و نامرۆڤانەیە دژی هەمووئادابێکی ناو ڕیزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە
لێرەدا بەهەموو لایەکی رادەگەیەنین کە یەکێتیی موڵکی هەموو شەهیدان و پ٠Šشمەرگە قارەمان و ت٠Šکۆشەرە دێرینەکان و هەموو یەکێتییەکانە،یەکێتیی کە حزبێکی سۆشیال دیموکراتە و باوەڕی بە ماف و تواناکانی ژنان و خەباتەکەیان هەیە، دڵنیاین هەموو یەکێتییەکان ئیدانەی ئەمڕەفتارانە دەکەن و دژی ئەو هەڵسوکەوتانەن کە ئەمڕۆ بەرامبەر بەڕێزیان (پەروین کاکە حەمە ) و خانەوادەو (هاوسەری ) تێکۆشەری بەڕێزیانکراوە
داواش لەو هێزە چەکدارە دەکەین کە هەموان بە براو کەس و پێشمەرگەی نەتەوەکەمان دەزانین چیتر رێگەنەدەن بەکاربه٠Šندرێن بۆ کارینایاسایی و دژایەتیکردنی یەکێتییەکان
چونکە یەکێتی ڕێبازی چەپکە گوڵی مامە مامیش بۆیەکێتی کەسی لێ زیاد نەبوو
نوسینگەی بەرێز (پەروین کاکە حەمە)
ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان
ڕووداو ٢٤ سەرچاوەی هەواڵی باوڕپێکراو