بانکی ناوەندیی ئێران خستنەڕووی چەکی ٢٠ ٠ هەزار تۆمانی بۆ ناو بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو ڕاگەیاند
بانکی ناوەندیی ئێران خستنەڕووی چەکی ٢٠ ٠ هەزار تۆمانی بۆ ناو بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو ڕاگەیاند
لە سەروبەندی نەورۆز و لە هەمان کاتدا لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ڕاپۆرتەکانی بەردەوامی بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخەکان و بە تایبەت لە ساڵیداهاتوودا، بانکی ناوەندیی ئێران خستنەڕووی هەزار چەکی ٢٠ ٠ تۆمانی بۆ ناو بازاڕی ئاڵوگۆری پارە ڕاگەیاند. ئاژانسی هەواڵیسێدەواسیما ڕۆژی شەممە ٢٧ی مارس لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە بانکی ناوەندیی ئێران پەردەی لەسەر چێکێکی ٢٠ ٠ هەزار تۆمانی لاداکە بە دیزاینی بەنداوی کاروون و ڕەنگی شین و بەرواری بڵاوبوونەوەی لە ٢٠ ی ئازاری ١٤٠ ١. پێش ئەمەش ئێران 50 و 100 هەزار چەکیتۆمانی بە چەند دیزاینێکی جیاواز دەرکردووە و چووەتە ناو بازاڕی ئێرانەوە. بەڵام ئیتماد ئۆنلاین بڵاویکردەوە، ئەو چەکانە پەردە لەسەرلادران لەکاتێکدا واژۆی مەحمود بەهمەنی یان تەحمەساب مەزاهیری دوو سەرۆکی پێشووی بانکی ناوەندی لە وێنە بڵاوکراوەکاندادەبینرێت. ئەم ماڵپەڕە هەواڵییە نووسیویەتی واژۆی مەحمود بەهمەنی، بەرپرسی پێشووی بانکی ناوەندی، لەو وەشانەی کە وەک نمونەیەک لەماڵپەڕی بانکی ناوەندیدا بڵاوکراوەتەوە، دەبینرێت، و هیچ نیشانەیەکی واژۆی وەزیری ئەوکاتی ئابووریی لەسەر نییە یان ئەوە
ڕووداو ٢٤ سەرچاوەی هەواڵی باوڕپێکراو