یەکەم ژنە وەزیری ئەڵمانیایە کە لە ماوەی ٢٦ ساڵدا سەردانی تایوان بکات
یەکەم ژنە وەزیری ئەڵمانیایە کە لە ماوەی ٢٦ ساڵدا سەردانی تایوان بکات
وتەبێژی وەزیری توێژینەوەی ئەڵمانیا بێتینا ستارک فیتزینگەر ڕایگەیاند کە ئەم بەم زوانە لە هەفتەی داهاتوو گەشتێک بۆ تایوان دەکات،ئەمەش یەکەم سەردانی ئەندامێکی حکومەتی ئەڵمانیایە بۆ ئەو وڵاتە لە ماوەی ٢٦ ساڵدا.
لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی بەردەوامدا، مارتن کلاینماس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە ڕوونیکردەوە، کە ئامانجی گەشتەکەی بۆ"بەهێزکردن و فراوانکردنی هاوکارییە لەگەڵ تایوان لە بوارەکانی زانست و توێژینەوە و پەروەردەدا"، ئاماژەی بە "سەردانێکی تەکنیکی" کرد بۆ وڵاتێک کە " پێشەنگی جیهانە لە پەرەپێدان و بەرهەمهێنانی نیمچە هێڵکارەکاندا."
جەختیشی لەوە کردەوە کە بەرلین و تایپە"پەیوەندییەکی نزیک و باشیان لە زۆر بواردا هەیە، بەتایبەتی لە بواری ئابووری و ڕۆشنبیری وپەروەردەدا"، ئاماژەی بەوەشکرد، ئەڵمانیا تایوان بە "هاوبەشێکی گرنگی بازرگانی و وەبەرهێنان"
دەزانێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، "لەم ڕووەوە پەیوەندی بەردەوام و سەردانی هاوبەش لەلایەن وەزیرە بەرپرسەکانەوە زۆر ئاساییە".
ڕۆژی 9ی ژانویە وەفدێکی پەرلەمانتارە لیبراڵەکانی ئەڵمانیا سەردانی ئەو دوورگەیەیان کرد، ئەمەش ڕەخنەی پەکینی لێکەوتەوە کە دژایەتیسەردانەکانی پەرلەمانتارانی بیانی دەکات و بە دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی وڵاتەکەی دەزانێت.
ئا: بنار سلیم بابکر
ڕووداو ٢٤ سەرچاوەی هەواڵی باوڕپێکراو