ئاژانسی ئەتۆمی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی ئازار ڕایگەیاند کە نزیکەی ٢.٥ تۆن یۆرانیۆمی سروشتی لە شوێنێک لە لیبیاون بووە
ئاژانسی ئەتۆمی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی ئازار ڕایگەیاند کە نزیکەی ٢.٥ تۆن یۆرانیۆمی سروشتی لە شوێنێک لە لیبیاون بووە
ڕافایل گرۆسی، سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی
ئەتۆمی، وڵاتانی ئەندامی ئەم ڕێکخراوەی ئاگادارکردەوە کە ڕۆژی سێشەممەی ئەم هەفتەیە، پشکنەران بۆیان دەرکەوتووە کە هیچ هەواڵێکنییە کە دە بەرمیل چڕکراوی کانزای یۆرانیۆمی تێدابێت لە شوێنێک لە لیبیا کە پێشتر ڕاگەیەندرابوو. ئەم پشکنینە کە ڕۆژی سێشەممە ٢٣یئازار ئەنجامدرا، بەهۆی تێکچوونی دۆخی ئەمنی لیبیا لە ساڵی ڕابردووەوە دواخرا. ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە بەیاننامەیەکدابەبێ ئەوەی وردەکاری زیاتر بخاتەڕوو، نووسیویەتی وڵاتانی ئەندام ئاگادار کردووەتەوە و هەوڵی ڕوونکردنەوەی ئەو بابەتە و دۆزینەوەی ئەوماددانە دەدات. بەرپرسانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە چاوپێکەوتنێکی میدیاییدا دانیان بەوەدا ناوە کە ئەو ماددە ئەتۆمییەونبووە مەترسیی تیشکی و هەروەها نیگەرانییەکانی ئاسایشی ئەتۆمیی لێدەکەوێتەوە
ڕووداو ٢٤ سەرچاوەی هەواڵی باوڕپێکراو