دادگای باڵایپاکستان فەرمانی بە پۆلیس کرد دەستگیرکردنی عمران خان لەم کاتەدا دوابخات
دوابەدوای پێکدادانی توندوتیژی نێوان لایەنگرانی عمران خان سەرۆک وەزیرانی پێشووی پاکستان و پۆلیس لە لاهور، دادگای باڵایپاکستان فەرمانی بە پۆلیس کرد دەستگیرکردنی عمران خان لەم کاتەدا دوابخات
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز، ڕۆژی سێشەممە لە شاری لاهور لە بەردەم ماڵی عمران خان، زیاتر لە ٦٠ پۆلیس و ژمارەیەکخۆپیشاندەر بریندار بوون و پۆلیسیش ژمارەیەک لە لایەنگرانی ئەم سیاسەتمەدارەی دەستگیر کرد. لە ٢٣ی ئازاردا دادگایەک لەم وڵاتەدابڕیاریدا کە عمران خان بە تۆمەتی فرۆشتنی ئەو دیاریانەی کە لە ماوەی سەرۆک وەزیراندا وەریگرتووە دەستگیر بکرێت و ئەم فەرمانەشناتوانرێت بگۆڕدرێت بۆ کەفالەتی دارایی. ئەم فەرمانەی دادگا دوای ئەوە هات کە عمران خان چەند بانگهێشتنامەیەکی پشتگوێ خست، بەهەزاران لایەنگرانی کاک خان ڕۆژی سێشەممە لەبەردەم ماڵەکەیدا کۆبوونەوە بۆ ڕێگریکردن لە دەستگیرکردنی.
ڕووداو ٢٤ سەرچاوەی هەواڵی باوڕپێکراو