مێلۆنی پشتگیری لە دەستپێشخەرییەک دەکات بۆ ئەوەی لە ئەنجومەنی نوێنەران ڕێگە بە ژنانی پەرلەمانتار بدەن شیری خۆیان بە منداڵەکانیان بدەن
مێلۆنی پشتگیری لە دەستپێشخەرییەک دەکات بۆ ئەوەی لە ئەنجومەنی نوێنەران ڕێگە بە ژنانی پەرلەمانتار بدەن شیری خۆیان بە منداڵەکانیان بدەن
جیۆرگا مێلۆنی، سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا پشتگیری لە دەستپێشخەرییەک دەکات بۆ ئەوەی ڕێگە بە ژنانی پەرلەمانتار بدرێت لە هۆڵی پەرلەمان شیر بە کۆرپەکانیان بدەن.
مێلۆنی ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیارەکە هەواڵێکی خۆشە. ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەمە نیشانەیەکی گرنگی گرنگیدان بە دایکایەتی و منداڵی و خێزانە، هەروەها هەنگاوێکە بۆ پێشەوە لەسەر ڕێگای هاوسەنگی ژیانی کار و ژیانی". وەک لە نووسینی بۆرسا ئیتاڵیا وەرگیراوە.
بڕیارەکە لە ١٥ی ئەم مانگەوە کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە. دەستپێشخەرییەکە ڕێگە بە ژنانی پەرلەمانتار دەدات شیری دایکی منداڵانی خوار تەمەنی یەک ساڵ بدەن لە شوێنە دیاریکراوەکان، کە لە ڕیزی سەرەوەی یاریگای پەرلەمان یان لە ژوورێکدا دەبێت کە بۆ ئەو مەبەستە دیاری کراوە.
ئا:لانه عز٠Šز حمه