نێچیرڤان بارزانی له بيره‌وه‌ريى سى و پێنج ساڵه‌ى تاوانى كيميابارانكردنى هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هيددا، به ڕێز و شكۆوه يادى شه‌هيدان ده‌كه‌ينه‌وه
نێچیرڤان بارزانی
له بيره‌وه‌ريى سى و پێنج ساڵه‌ى تاوانى كيميابارانكردنى هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هيددا، به ڕێز و شكۆوه يادى شه‌هيدان ده‌كه‌ينه‌وه
دەقی ڕاگەیەندراوی سەرۆکی هەرێمی کوردستان
له بيره‌وه‌ريى سى و پێنج ساڵه‌ى تاوانى كيميابارانكردنى هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هيددا، به ڕێز و شكۆوه يادى شه‌هيدان ده‌كه‌ينه‌وه. دروود بۆ گيانىپاكيان و سڵاو بۆ خانه‌واده و كه‌سوكاريان ده‌نێرين.
كيميابارانكردنى هه‌ڵه‌بجه، مۆركى ڕسوايى و شه‌رمه‌زارييه به نه‌وچه‌وانى تاوانكارانه‌وه، له جیهانیش ناسنامه و گه‌واهيى سته‌ملێكراويىگه‌لى كوردستانه. له چه‌ند خوله‌كێكدا ژيانى له پێنج هه‌زار مرۆڤى بێ‌تاوان و له سروشت و له هه‌موو شتێك سه‌نده‌وه. هه‌زارانى ديكه‌ى بريندارو ده‌ربه‌ده‌ر كرد، به‌ڵام نه‌يتوانى ئيراده‌ى گه‌لى كوردستان بۆ ئازادى بشكێنێت.
گه‌لى كوردستان به يادكردنه‌وه‌ى ئه‌و مه‌رگه‌ساته، به بير نه‌وه‌كانى ئه‌مڕۆ و هه‌موو جيهانى ده‌هێنێته‌وه كه چ قوربانييه‌كى له‌پێناو ئازاديدابه‌خشيوه. هه‌روه‌ها جيهان و مرۆڤايه‌تى ده‌خاته به‌رده‌م ئه‌ركێكى ئه‌خلاقى و مرۆيى كه هه‌موو هه‌وڵێك بخه‌نه گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ى هه‌رگيز تاوانىئاوا له هيچ شوێنێك دووباره نه‌بێته‌وه.
له‌م ياده‌دا سوپاسى حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراق و هه‌موو لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كان له عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ين بۆ ته‌واوكردنىڕێكاره‌كانى به‌پارێزگاكردنى هه‌ڵه‌بجه. جه‌خت ده‌كه‌ينه‌وه كه هه‌ڵه‌بجه و هه‌ڵه‌بجه‌يييه‌كان له هه‌موو ڕوويه‌كه‌وه پێويستيان به خزمه‌تى زياتره. ده‌بێ درێخييان بۆ نه‌كرێت و وه‌ك دادگا و ياسا بڕيارى داوه، قه‌ره‌بۆ بكرێنه‌وه.
له كاتێكدا يادى ئه‌و مه‌رگه‌ساته دڵته‌زێنه و قوربانییان ده‌كه‌ينه‌وه، به هيوا و ئومێده‌وه له داهاتوويه‌كى باشتر بۆ نه‌وه‌كانمان ده‌ڕوانين. به‌موكوڕييه‌وه له كار و هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بين بۆ يه‌كڕيزى و ته‌بايى و پێكه‌وه‌يى كه پارێزه‌رى ده‌ستكه‌وت و مافه ده‌ستوورييه‌كان و قه‌واره‌ىفيدراڵيى هه‌رێمى كوردستانه.
ڕووداو ٢٤ سەرچاوەی هەواڵی باوڕپێکراو