دەبێت حكوومەتی ھەرێمی كوردستان ھەموو توانایەکی بخاتە گەڕ بۆ ئاوەدانكردنەوەی زیاتر و بنیادنانەوەی سێكتەرە جیاجیاکانی ھەڵەبجە
سه‌رۆكایه‌تیی پەرلەمانی کوردستان
دەبێت حكوومەتی ھەرێمی كوردستان ھەموو توانایەکی بخاتە گەڕ بۆ ئاوەدانكردنەوەی زیاتر و بنیادنانەوەی سێكتەرە جیاجیاکانی ھەڵەبجە
دەقی پەیامی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان
له (٣٥) سی و پێنجه‌مین ساڵڕۆژی كیمیابارانكردنی شاری هه‌ڵه‌بجه‌دا، سه‌ری ڕێز و نه‌وازش بۆ سه‌رجه‌م شه‌هیدانی ئه‌م مەرگەساتە پڕئازارە داده‌نه‌وێنین، به‌شكۆوه تاجه‌گوڵینه‌ی سه‌رفرازی و نه‌مری له‌سه‌ر گڵكۆكانیان داده‌نێین.
زۆر به‌داخه‌وه كه ساڵانه به درێژایی وه‌رزه‌كانی به‌هار و بووژانە‌وه‌ی سروشت، گه‌لی ئێمه شادی و خۆشییه‌كانیان تێكه‌ڵ به چه‌ندین تراژیدیا‌و مه‌رگه‌ساتی بێوێنه‌یه له كیمیاباران و سه‌رجه‌م شێوازه‌كانی دیكه‌ی له‌ناوبردنی ژیان و ژینگه‌ی كوردستان و هه‌وڵی سڕینه‌وه وجینۆسایدكردنی میلله‌تی كوردی ژیاندۆست و ئاشتیخواز.
دیاره به‌رزڕاگرتنی ئه‌م یاد و بیره‌وه‌رییه خه‌مناكه بۆ ئه‌مساڵ هاوكاته له‌گه‌ڵ په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه‌یاسای به پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه له‌لایه‌نئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی حكوومه‌تی فیدڕاڵ و ئاراستەکردنی پڕۆژەکە بۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.
لێره‌وه له سۆنگه‌ی بڕوابوونمان به سه‌ركه‌وتن و زاڵبوونی ئیراده‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان و عێراق به‌سه‌ر دیكتاتۆرییەت ووه‌حشیگه‌رترین ڕژێمی سه‌ده، به‌م بۆنه‌یه‌وه پیرۆزبایی له خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه ده‌كه‌ین و سوپاس و پێزانینی خۆشمان ئاراسته‌ی ئه‌نجوومه‌نیوه‌زیرانی عێراقی فیدڕاڵ بۆ ئه‌م بڕیاره و جێبه‌جێكردنی ڕێكاره‌كانی به پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه ده‌كه‌ین، هاوكات داواکارین لە سەرۆکایەتییئەنجوومەنی نوێنەران و تەواوی فراكسیۆنه جیاوازه‌كان، کە ئەرکی یاسایی خۆیان لە پەسەندکردنی پڕۆژەکە و ده‌ركردنی یاسایه‌كی تایبه‌تبه‌جینۆسایدناساندنی گه‌لی كوردستان دەربکەن و تێیدا مافی كه‌سوكاری شه‌هیدان و قوربانییان بچه‌سپێنرێت له‌پێناو قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یزیانه مادی و مه‌عنه‌وییه‌كانیان و ئه‌و زه‌بره ده‌روونییه‌ی كه به‌ریان كه‌وتووه.
بە ئومێدی ئەوەی له‌بری بیره‌وه‌ریی ژان و ناسۆر و لێكه‌وته تراژیدییه فرەلایەنەكانی ئه‌م مه‌رگه‌ساته، ئه‌مساڵ به‌شێكی كه‌می ئازاره‌كانیخه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه و كوردستان سارێژ بێت و ھیوایەك بۆ ئاینده‌ی ئه‌م شاره بێ‌ناز و تاوانلێكراوە بگه‌ڕێته‌وه.
هاوکات دەبێت حكوومەتی ھەرێمی كوردستانیش ھەموو توانایەکی بخاتە گەڕ بۆ ئاوەدانكردنەوەی زیاتر و بنیادنانەوەی سێكتەرەجیاجیاکانی ھەڵەبجە و دەڤەرەكە بەگشتی.
لە كۆتاییدا جارێكی دیكە سەری ڕێز و نەوازش بۆ سەرجەم شەھیدانی مەرگەساتی كیمیابارانی ھەڵەبجەی زامدار دادەنەوێنین، دروود بۆڕۆحی پاك و بەرزەفڕیان.
سه‌رۆكایه‌تیی پەرلەمانی کوردستان
ڕووداو ٢٤ سەرچاوەی هەواڵی باوڕپێکراو