ناوەڕۆکی کۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران ئاشکرا کرا
ناوەڕۆکی کۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران ئاشکرا کرا
دەقی ڕاگەیەندراوی مەسرور بارزانی:
ئەمڕۆ سەرپەرشتی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانمان کرد.
لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا، کورتەیەکمان دەربارەی ئەنجامی سەردانی دوێنێی شاندی باڵای حکومەتی فیدراڵی بە سەرۆکایەتیسەرۆک وەزیرانی عێراق بەڕێز محەمەد شیاع سوودانی بۆ هەرێمی کوردستان خستەڕوو.
ئاماژەمان بەوە دا، کە لە بارەی چەندین تەوەر، گفتوگۆیەکی ڕاشکاوانە کرا و هەستمان بەوە کرد کە سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ، ویست وئارەزوویەکی بەهێزی هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لە سەر بنەمای دەستوور و ڕێککەوتنی لایەنەکان بۆ پێکهێنانی حکومەت.
هەروەها بە بۆنەی تەواوکردنی ڕێکارەکانی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە کە هاوکاتە لەگەڵ ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە، بە ناوی ئەنجومەنیوەزیرانەوە، سوپاسی سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ و حکومەتی عێراقمان کرد و هیوادارین ئەم هەنگاوە، ببێتە هۆی زیاتر بووژانەوە وئاوەدانکردنەوەی هەڵەبجە و باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان لەم پارێزگایە. ئاماژەمان بەوەشدا کە دوێنێش داوامان لە سەرۆک وەزیرانیفیدراڵ کردووە کە پێویستە بە پێی دەستوور، قەرەبووی بنەماڵە و کەس و کاری شەهیدان و زیانلێکەوتووانی دەستی ڕژێمی پێشووی عێراقبکرێتەوە.
لە بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکەدا، دوایین هەنگاوەکانی پەسەندکردنی یاسای بودجەی گشتیی عێراق لە لایەن شاندی دانوستانی حکومەتیهەرێمی کوردستان خرایەڕوو.
جەختمان لە وە کردەوە کە هەروەک چۆن لە ئامادەکردنی پڕۆژە یاسای بودجەی فیدراڵ، هەماهەنگییەکی باش لە نێوان حکومەتی هەرێم وحکومەتی فیدراڵ هەبوو، پێویستە بۆ جێبەجێکردنی بڕگەکانی بودجەش، هەماهەنگیی و لەیەکتێگەیشن لە نێوان هەردوولادا هەبێت، بۆ ئەوەییاسای بودجە بە باشی و دروستی و بەشێوەیەک جێبەجێ بکرێت کە لە خزمەتی گشت پێکهاتەکانی عێراقدا بێت.
ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە پەسەندکردنی ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای بودجەی فیدراڵ لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە دەکات وبە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ ، میکانیزم و ڕێکاری پێویست دادەنێت بۆ ئەوەی بڕگەکانی ئەم یاسایە لە بەرژەوەندی هەرێمیکوردستان و عێراق بە گشتی، جێبەجێ بکرێت.
حکومەتی هەرێمی کوردستان، داوا دەکات ئەم پڕۆژە یاسایە، لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیش، لە ماوەیەکی نزیکدا پەسەند بکرێت تاکوهەرچی زووە، بخرێتە بواری جێبەجێ کردنەوە.
لە بڕگەی کۆتایی کۆبوونەوەکە، گفتوگۆمان لەبارەی بارودۆخی ئێستای دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان کراد و ڕاسپاردە و پێشنیاریپێویست سەبارەت بە چۆنیەتی زیادکردنی داهاتی گشتی خرانەڕوو، بەمەبەستی پڕکردنەوەی خەرجییەکان و دابینکردنی مووچەی مانگانەیفەرمانبەران و خانەنشینان و دابەشکردنی لە کاتی خۆیدا .
ڕووداو ٢٤ سەرچاوەی هەواڵی باوڕپێکراو