مەسرور بارزانی . و جێسیکا سڤاردسترۆم، باڵیۆزی سوید لە عێراق کۆبوونەوە
مەسرور بارزانی . و جێسیکا سڤاردسترۆم، باڵیۆزی سوید لە عێراق کۆبوونەوە
بەگوێرەى ڕاگەیەنراوێکى سەرۆکایەتى حکومەتى هەرێم، لە کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی و جێسیکا سڤاردسترۆم، دۆخی گشتیی عێراق وپەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و سویدمان تاوتوێ کرا
تەوەرێکی کۆبوونەوەکە، تایبەت بوو بە گرنگیی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کاتێکی گونجاوی ئەمساڵ. لەم ڕووەوە،مەسرور بارزانی ئامادەیی حکومەتی بۆ هەموو کارئاسانی و هەماهەنگییەک بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردن دووپات کردەوە.
ئاماژە بەوەشدرا، کە چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم و چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی لەسەر بنەمایدەستوور و جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال و ئاساییکردنەوەی بارودۆخی ناوچەکە و زەمینەخۆشکردن بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆشوێنەکانیان، چەند بەشێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکەیان بوو.