لە ویلایەتی کیوبیکی کەنەدا بەهۆی ڕووداوێکی نەخوازراوەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا و نۆ کەسیش برینداربوون
لە ویلایەتی کیوبیکی کەنەدا بەهۆی ڕووداوێکی نەخوازراوەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا و نۆ کەسیش برینداربوون
پۆلیسی کەنەدا ڕایگەیاند، لە شارۆچکەی بچووکی ئامکێی پایتەختی کیوبیک، دوو کەس گیانیان لەدەستدا و نۆ کەسیش برینداربوون.
هێلین سانت پیێر، وتەبێژی پۆلیسی کیوبیک، بەپێی هەواڵێکی سکای نیوز، ڕایگەیاندووە، پیاوێکی تەمەن 38 ساڵ لە شوێنی ڕووداوەکەدەستگیرکراوە، ڕوونیشیکردووەتەوە، لێکۆڵینەوە بەردەوامە بۆ دیاریکردنی بارودۆخی کارەساتەکە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، "هەموو شتێک ئاماژە بەوە دەکات کە ئەمە کارێکی گۆشەگیرە، مەترسی زیاتر لە ناوچەکەدا نییە، و تەنها یەکگومانلێکراو هەیە".
کارەساتەکە تەنها دوای کاتژمێر 15:00 (19:00 GMT) لە ناوەندی شاری ئەمکێ ڕوویدا، کە شارێکە کەمێک زیاتر لە شەش هەزارکەسی تێدایە و دەکەوێتە باکووری ڕۆژهەڵاتی شاری کیوبیک.
شایەتحاڵان بە میدیا ناوخۆییەکانیان ڕاگەیاندووە، ئۆتۆمبێلکی پیکاب خۆی بە ژمارەیەک کەسدا کێشاوە لەسەر شەقامێک، پێش ئەوەی بۆماوەی نزیکەی 500 مەتر بەردەوام بێت و بەسەر کەسانی دیکەدا ڕابکات.
پۆلیس ڕایگەیاندووە، ئەو دوو کوژراوە کە یەکێکیان تەمەنی شەستەکان بووە و ئەوی دیکەیان تەمەنی حەفتا ساڵان بووە، ئاماژەیان بەوەکردووە کە سێ منداڵ لەنێو بریندارەکاندا هەن.
ئا: مژدە حسێن محمد