پەرلەمان ئاماده‌کردنى پڕۆژه‌ى هاوبه‌ش بۆ هه‌موارى یاسای هه‌ڵبژاردن ده‌که‌ین
پەرلەمان ئاماده‌کردنى پڕۆژه‌ى هاوبه‌ش بۆ هه‌موارى یاسای هه‌ڵبژاردن ده‌که‌ین
ڕاگه‌یه‌ندراوێک له سه‌رۆکایه‌تیى په‌رله‌مانى کوردستانه‌وه
سه‌رۆکایه‌تیى په‌رله‌مانى کوردستان پابه‌نده به‌جێبه‌جێکردنى یاسای به‌رده‌وامى خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مانى کوردستان، ژماره (١٢)ى ساڵى٢٠ ٢٢ و زه‌مینه‌سازیى سیاسى و یاسایى بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى خولى شه‌شه‌مى په‌رله‌مانى کوردستان له‌کاتى دیاریکراودا.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش وێڕاى پشتیوانیى ته‌واو له ڕه‌وتى گفتوگۆکانى فراکسیۆن و لایه‌نه سیاسییه‌کان، پێشوازى له به‌ره‌وپێشچوونى ڕێوشوێنه وته‌کنیکییه‌کانى ئاماده‌کردنى پڕۆژه‌ى هاوبه‌ش بۆ هه‌موارى یاسای هه‌ڵبژاردن ده‌که‌ین، ڕایده‌گه‌یێنین که له ئاستى زه‌مینه‌سازیى یاسایى،سه‌رجه‌م ئه‌و پێشنیازه‌یاسایانه‌ى که پێشتر له‌لایه‌ن فراکسیۆنه‌کانه‌وه پێشکه‌ش کرابوون ئاراسته‌ى لێژنه‌ى یاسایى په‌رله‌مان کراوه، بۆده‌ستپێکردنى هه‌نگاوه کردارییه یاساییه‌کان و دروستکردنى سازانى نیشتمانى له‌نێوان فراکسیۆنه‌کانى په‌رله‌مانى کوردستان.
له‌و ڕوانگه‌یه‌وه په‌رله‌مانى کوردستان ڕۆژى چوارشه‌ممه ڕێکه‌وتى ٢٠ ٢٣⁄٣⁄١٥ کۆبوونه‌وه‌یه‌کى ئاسایى بۆ پێکهێنانى لێژنه‌ى تایبه‌ت به‌کاراکردنه‌وه‌ى کۆمیسیۆن ئه‌نجام ده‌دات.
بۆیه داوا له هه‌موو لایه‌ن و فراکسیۆنه‌کان ده‌که‌ین، ده‌ستوبرد بکه‌ن له گه‌یشتن به لێتێگه‌یشتنى هاوبه‌ش له‌پێناوى خێراترکردنى پرۆسه‌ىئاماده‌کاریى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن له‌مساڵدا.
سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان
١٣ی ئازاری ٢٠ ٢٣
ڕووداو ٢٤ سەرچاوەی هەواڵی باوڕپێکراو