ئاژانسی هەواڵی نێودەوڵەتی (رووداو 24)
ڕووداو٢٤،ڕابردوو،ئێستا،داهاتوو
         

بەیاننامەی شەش پارت و ڕێکخراوی ڕۆژهەڵاتی کوردستان سەبارەت بە مەنشووری

بەیاننامەی شەش پارت و ڕێکخراوی ڕۆژهەڵاتی کوردستان سەبارەت بە مەنشووری
Rudaw24

بەیاننامەی شەش پارت و ڕێکخراوی ڕۆژهەڵاتی کوردستان سەبارەت بە مەنشووری "مهسا

بەیاننامەی شەش پارت و ڕێکخراوی ڕۆژهەڵاتی کوردستان سەبارەت بە مەنشووری "مهسا"

 

ڕۆژی هەینیی ١٠ ی مارسی ٢٠ ٢٣ی (١٩ی ڕەشەمەی ١٤٠ ١ی هەتاویی) مەنشوورێک بە ناوی " منشور مهسا" بڵاوکرایەوە.

ئەو مەنشوورە، لەگەڵ ئەوەی بە چەند وشە و دەربڕینی سیاسیی جوان و بریقەدار ڕازێندراوەتەوە، بەڵام هەر لەجێدا بۆ خۆبەخاوەنکردن ودەستبەسەرداگرتنی "ڕاپەڕینی ژینا" و ئامانجەکانی لە لایەن تاقمێکەوەیە. مەنشووری ناوبراو، کە گوایە بۆ ئیدارەکردنی ئێرانی دوای " ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی"ە، بەڵام کرۆکەکەی بۆ پاراستن و هیشتنەوەی پایەکانی ئەو دەوڵەت-نەتەوەیە کە بناغەکەی لەسەر ئێسک وپرووسکی کورد و نەتەوە ژێردەستەکانی دیکە دامەزراوە و بە کۆمەڵکوژیی سەدساڵەدا تێپەڕبووە و، چلوچوار ساڵیشە " کۆماری ئیسلامیی" پارێزەر و کارگێڕی ئەو قەوارەیەیە.

مەنشووری "مهسا"، کە هەر لە سەردێڕەکەیەوە بە داگیرکردنی ناوی ڕاستەقینەی "ژینا"ی کوردستان، دەستی پێکردووە، بەم هۆیانەوە کە:

١-لە داننان بە ناسنامەی ڕاستەقینەی نەتەوە نافارسەکان خۆیان دزیوەتەوە و ئەوانیان بە قەوم و ئێتنیک داناوە و بەو جۆرە لە بواریمافناسییەوە، بە پێچەوانەی مەنشووری نەتەوە یەکگرتووەکان و جاڕنامەی جیهانیی مافەکانی مرۆڤ و کۆنواسیۆنەکانی تر، مافی نەتەوەییئەوانی بۆ دیارییکردنی چارەنووس پێشێل دەکا.

٢-بە نەدیتن و داننەنان بە فرەنەتەوەییبوونی جوغڕافیای ئێران، مەبەست و ستراتیژی بەردەوامییدان بە پڕۆژەی کۆنی (یەک نەتەوە، یەکزمان، یەک سەروەریی، یەک ناسنامە) هەیە.

٣-بە دانانی ئەسڵی داگیرکەرانەی پاراستنی سەرزەوینیی و پڕۆژەی تێکەڵکردنی هێزەکانی سوپای پاسداران لە ئەرتەشی دژەگەلیی ئێرانو دیارییکردنی ئەرکی ئەرتەش بۆ پاراستنی ئەو تەواویەتی سەرزەوینییە، هەر لە ئێستاوە پلانی پەلاماردانی کورد و هەر نەتەوەیەکی دیکە کەخەبات بۆ ستاندنەوەی مافە نەتەوەییەکانی دەکا، داڕشتووە. ئەمەش بەڵگەیەکە دژ بە ئازادیی و ماف و ناسنامە و داخواز و تێکۆشانێک کە لە١٠ ٠  ساڵی ڕابردوودا کورد و نەتەوە بندەستەکانی دیکە کردوویانە.

بۆیە ئێمە، ئەو پارت و ڕێکخراوە سیاسییانەی ئەم بەیاننامە هاوبەشە دەردەکەین، ئەم مەنشوورە و هەر مەنشوور و بەڵگە و ڕێککەوتنێکیسیاسیی دیکە کە لە پێناسەکردنی کورد بە نەتەوە و لە داننان بە مافی دیارییکردنی چارەنووسی سیاسیی ئەو نەتەوەیە خۆ ببوێرێ،لێبڕاوانە ڕەت دەکەینەوە. هاوکات داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی بە حکومەتەکان و دامەزراوە و ئەنجوومەنەکانیانەوە دەکەین، هیچ لایەکتان،ئەو مەنشوورە بە هی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دانەنێن و، لە بناغەڕا هیچ کەس و لایەنێک بۆی نییە لە جیاتی خەڵکی کوردستان بڕیار لەچارەنووسی سیاسیی ئەو نەتەوەیە بدات. بڕیاری دیارییکردنی چارەنووسی سیاسیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان تەنیا مافی خەڵکی کوردستانە.

ئێمە لەسەر ئەو باوەڕەین کە بۆ بەهێزکردنی گوتار و پێگەی کورد و گەیشتن بە ئامانجە ڕەواکانی و بەرپەرچدانەوەی هەر هەنگاوێک کە بەدژی مافی نەتەوەییمان بێ، پێویستە هێز و لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە بەرە یا کۆنگرەیەکی کوردستانییدا، کە مافیسەروەریی و مافی دیارییکردنی چارەنووسی سیاسیی لە ڕێگەی دەنگی خەڵکی کوردستانەوە بکاتە بناغە و ناونیشانی خۆی، کۆببنەوە. ئێمە پێ لەسەر ئەوە دادەگرین کە نابێ و ڕەوا نییە، بەر لە یەکخستنی ناوماڵی کوردستانیی هیچ لایەنێکی سیاسیی رۆژهەڵاتی کوردستانخۆی بە لای هیچ جەمسەرێکی سیاسیی نەتەوەی دەسەڵاتداردا بخات. سیاسەتێکی ئەوتۆ هێز و وزەی کوردستان و بزووتنەوەکەی لە یارییو ئەمبەر و ئەوبەرکردنی نێوان جەمسەرەکانی نەتەوەی سەردەستدا بەفیڕۆ دەدا.

 

پارتی ئازادیی کوردستان

کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان

پارتی سەربەستیی کوردستان

رێکخراوی خەبات-ی شۆڕشگێڕی کوردستان

پارتی سەربەخۆیی کوردستان

بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان.

 

12-03-2023


1 ساڵ و 8 مانگ و 10 ڕۆژ و 2 کاتژمێر و 29 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بەیاننامەی شەش پارت و ڕێکخراوی ڕۆژهەڵاتی کوردستان سەبارەت بە مەنشووری

بەیاننامەی شەش پارت و ڕێکخراوی ڕۆژهەڵاتی کوردستان سەبارەت بە مەنشووری

ڕووداو 24


به‌‌‌ ڕێنوێنی به‌‌‌شێک له‌‌‌ ڕۆژنامه‌‌‌نووسانی سه‌‌‌ربه‌‌‌خۆ و چالاکڤانانی تێکۆشه‌‌‌ر، بڕیاردرا که‌‌‌ تۆڕی میدیایی ڕوداو٢٤ له‌‌‌مڕۆوه‌‌‌ ٥ی خه‌‌‌زه‌‌‌ڵوه‌‌‌ری ساڵی ٢٧٢٢ ده‌‌‌ست به‌‌‌ بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌واڵ و زانیاری له‌‌‌سه‌‌‌ر ڕاپه‌‌‌ڕینه‌‌‌کان بڵاو بکاته‌‌‌وه‌‌‌ و ببێته‌‌‌ ده‌‌‌نگ و ڕه‌‌‌نگی جه‌‌‌ماوه‌‌‌ری ڕۆژهه‌‌‌ڵاتی کوردستان و باشووری کوردستان و ڕۆژئاواو  باوکوری کوردستان بێت به‌‌‌بێ جیاوازی فکری و سیاسی.....

ده‌‌‌سته‌‌‌ی دامه‌‌‌زراندنی تۆڕی میدیایی ڕووداو ٢٤

 

 

په‌یوه‌ندی


ده‌‌‌سته‌‌‌ی به‌‌‌ڕێوبه‌‌‌ری ڕووداو ٢٤
[email protected]

ڕێکلام
[email protected]

ناورد و بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌وڵ

[email protected]

به‌‌‌شی په‌‌‌یوه‌‌‌ندیه‌‌‌کان

[email protected]

ئه‌په‌کانی ڕووداو 24


ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌ینی شه‌‌‌ندرۆید ، (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ئایفۆن،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ویندۆز،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی لینوکس،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)