رێواز فایەق ئەمساڵ هەڵبژاردن دەکرێت.
رێواز فایەق ئەمساڵ هەڵبژاردن دەکرێت.
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، ڕایدەگەیەنێت، لەم هەفتە یان لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەست بە هەمواری یاسای هەڵبژاردن دەکەین وئەمساڵ هەڵبژاردن دەکرێت.
سەبارەت بە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆن و نوێنەری لایەنەکان، رێواز فایەق وتی: کۆبوونەوەکە کۆبوونەوەیەکی راوێژکارییە سەبارەت بە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان.
ئاماژەى بەوەشکرد، لە کۆبوونەوەکەدا راوبۆچوونی پێکهاتەکان وەردەگرن، ئەگەر بۆچوونیان، بۆ ئەوەی هەموو لایەنەکان لە یەکتر نزیکبکەنەوە لەسەر پرسی هەڵبژاردن.