مه‌سرور بارزانی به‌شداری هه‌زاران گه‌نج و لاوی پارێزگه جیاوازه‌کانی هه‌رێمی کوردستان، یه‌که‌م دیداری گه‌نج و لاوان لە دهۆک بەشداریدەکات
مه‌سرور بارزانی به‌شداری هه‌زاران گه‌نج و لاوی پارێزگه جیاوازه‌کانی هه‌رێمی کوردستان، یه‌که‌م دیداری گه‌نج و لاوان لە دهۆک بەشداریدەکات
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه ،کاتژمێر 11:00ـی به‌یانی، به ئاماده‌بوونی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به بهشداریههزاران گه‌نج و لاوی پارێزگه جیاوازه‌کانی هه‌رێمی کوردستان، یه‌که‌م دیداری گه‌نج و لاوان له هۆڵی کۆنفرانسه‌کانی زانکۆی دهۆکبهڕێوهدهچێت.
کاوار نێروه‌یی، یه‌کێک له رێکخه‌رانی دیداره‌که له لێدوانێکدا راگه‌یاند، شه‌ش مانگه ئاماده‌کاری بۆ ئه‌م دیداره ده‌کرێت و "ده‌توانم بڵێمیهکهمین جاره له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی کوردستان دیدارێکی به‌م شێوه و فۆڕمه نوێیه‌وه به‌ڕێوه‌بچێت."
به‌گوته‌ی نێروه‌یی، له دیداره‌که‌دا شه‌ش بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار به ژیانی خه‌ڵک و گه‌نجانی هه‌رێمی کوردستانه‌وه تاوتوێده‌کرێن. گوتیشی، "لهپانێله جیاوازه‌کاندا شه‌ش قسه‌که‌ر توێژینه‌وه‌کانیان له‌باره‌ی پرسی گه‌نجان و خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستانه‌وه ده‌خه‌نه‌ڕوو، که بریتین له‌بێکاری، په‌روه‌رده، زیره‌کی ده‌ستکرد، ژینگه، سۆشیاڵ میدیا و مادده هۆشبه‌ره‌کانن". ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له‌میانی به‌ڕێوه‌چوونی دیدارهکهداههوڵدهدرێت چاره‌سه‌ری بۆ ئه‌و کێشانه بدۆزرێته‌وه.