بۆچی بە درێژایی ڕۆژ هەست بە بەختەوەری ڕاستەقینە ناکەین? هۆکارەکەی بزانە و چارەسەری بکە
بۆچی بە درێژایی ڕۆژ هەست بە بەختەوەری ڕاستەقینە ناکەین? هۆکارەکەی بزانە و چارەسەری بکە
هەستکردن بە بەتاڵی بۆ ماوەیەکی زۆر دەبێتە هۆی هەستکردن بە بێزاری، ئەمەش پاڵدەنێت بە مرۆڤەوە بۆ گەڕان بەدوای هۆکارەکاندا کەوای لێ دەکات لە دڵی خۆیەوە هەست بە دڵخۆشییەکی ڕاستەقینە نەکات، بۆ ئەمەش پێداچوونەوە بە هۆکارەکانی هەستنەکردن بە دڵخۆشیدەکەین، بەپێی ئەوەی باسکراوە لەلایەن ماڵپەڕی “ناوخۆییەوە”. insider”
هۆکارەکانی هەست نەکردنی بەختەوەری ڕاستەقینە
لە ئێستادا چیە.?
زیادەڕەوی لە بیرکردنەوە لەوەی چی ڕوویداوە و ئەوەی ڕووی نەداوە لە وانەیە ڕووبدات ئەمە دەبێتە هۆی دڵەڕاوکێ و نا جێگیری دەرونیمرۆڤ و دەبێتە هۆی نەخەوتنی پێویست، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی هەست بە تازەگەری و وزە نەکات لەکاتی بەئاگابوونەوەدا، هەروەهاکارۆلین مۆلەر پسپۆڕی دەروونناس دەڵێت، بیرکردنەوەی زۆرو زیادەڕەو لە داهاتوو و ڕابردوو دەبێتە هۆی ئەوەی مرۆڤ لە ئێستای خۆیدانەژی ، لە کاتێکدا بەختەوەری مرۆڤ پەیوەستە بە جۆرێک پەیوەندییەکی نزیکی بە ژیانەوە هەیە لە هەموو ساتەوەختەکاندا.
زۆر بیرکردنەوە
هەندێک کەس هەمیشە مێشکیان بیر لە خراپترین دەرەنجامەکان دەکاتەوە کە بە " زیادەڕەوی" ناسراوە و سەبارەت بەو بابەتە، لیندا بلێر،دەروونناسێکی کلینیکی، ئاماژەی بەوەداوە کە زیادەڕەوی لە بیرکردنەوەدا خوویەکی بێ یارمەتییە کە مرۆڤەکان بە جۆرێک لە جۆرەکاندەکەونە داوییەوەو خوی پێوەدەگرن ، وە بە یەکێک لەو خووە سەرسەختانە دادەنرێت کە ساڵانێک بەردەوام دەبێت، بەتایبەتی لەگەڵ کەسانیهەستیار و سۆزدار، وە چارەسەریش لەم حاڵەتەدا ئەوەیە کە کەسەکە فێربێت چۆن عەقڵانی و ئارام و نەرم و نیان بێت لەگەڵ خۆی و دەوروبەرەکەیدا وە دەبێت سەبر بگرێت، و لەبری ئەوەی بیر لە بیرکردنەوە نەرێنییەکان بکاتەوە، بیر لە بیرکردنەوە ئەرێنییەکان بکاتەوە. باشترە
پەیوەندی سۆزداری هەڵە
ناخۆشی دەتوانێت دەرئەنجامی درێژەدان بە پەیوەندییەکی سۆزداری هەڵە بێت، لە ترسی گەڕانەوەی دووبارە بۆ تەنیایی، بۆیە پسپۆڕانیدەروونناسی ئامۆژگاری ئەوە دەکەن کە مرۆڤ لەم حاڵەتەدا پێویستە ئارام بگرێت و وەرزش ئەنجام بدات و بە تەنیا بژی، تا ئەو کاتەیڕزگاری دەبێت لەو پەیوەندییە سۆزدارییە ژەهراوییەی کە تێیدا دەژی .
خۆت وەک قوربانییەک دەبینیت
بینینی مرۆڤەکان خۆیان وەک قوربانی دەبینن بە بەردەوام، هەمیشە لە خۆیان دەپرسن "بۆچی من?" ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی بەردەوامهەست بە بەدبەختی و بی دەسەڵاتی بکەن و لێرەدا دەبێت بیر لەوە بکەنەوە کە ئەوەی بەسەریان هاتووە دەتوانێت بەسەر هەر کەسێکی تردابێت وە بۆ یە ئەبێت تۆ لەوە دڵنیا ببیت . وە شارەزایانی دەروونناسیش لەم حاڵەتەدا ئامۆژگاری دەکەن کە کەسەکە واز لە بیرکردنەوەی خراپو لۆمە کردنی خۆی بهێنێت بەو گریمانە نەکات کە هەموو کەسێک لە دەوروبەری ئاواتی خراپی بۆ دەخوازێت ، و بیر لەوە بکاتەوە ئایابەڕاستی بە ئاشکرا ئەوە ڕاستە کە بیری لێدەکەیتەوە، یان تەنها لە مێشکیدا هەیە، و دواتر دەتوانێت لانیکەم کەسێک بدۆزێتەوە کە بەمیهرەبانی مامەڵەی لەگەڵدا بکەیت بۆ ئەوەی تۆش هەست بە بونی خۆت بکەیت.
جەستە هەوڵ دەدات کە ئەوەی پێویستی پێیەتی بەدەستی ناهێنێت هۆکارەکەی چیە ..?
هەستکردن بە بێزاری بەردەوام ڕەنگە هۆکاری شتی سادە بێت کە لەش ڕۆژانە پێویستی پێیەتی، وەکو نەخەوتنی پێویست، خواردنی خراپ،گرنگی نەدان بە بەهێزکردنی پەیوەندییەکان، بۆیە ئامۆژگاری دەکرێت ڕێجیمێکی تەندروست پەیڕەو بکرێت کە سوودی بۆ... جەستە،وەرزشکردن، و پەیڕەوکردنی خووی تەندروستە جیاوازەکان، چونکە ئەمە دەبێتە هۆی گۆڕانکاری لە جەستەدا، خووەکان بۆ کاریگەرییەئەرێنییەکان یارمەتیدەرن بۆ هەستکردن بە وزە بۆیە ژیان ئاسان بگرە بۆ ئەوەی بە ئاسودەیی بژیت .
ئا: مژدە حسێن محمد