لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق پشکی بودجەی هەرێمی دیاری کرد
ئەندامێکی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق رایگەیاند، پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی ساڵی ٢٠ ٢٣ بریتییە لە ١٢.٦٧٠ªی کۆیگشتی بودجەی عێراق
ئیخلاس ئەل دلیمی، ئەندامی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق بە میدیا ناوخۆییەکانی راگەیاند، بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەوان پشکیهەرێمی کوردستان لەپرۆژە یاسای بودجەی عێراقدا بۆساڵی ٢٠ ٢٣ بە ١٢.٦٧٠ªی کۆی گشتی بودجەی عێراق دانراوە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، هەتا کاتی ئەنجامدانی سەرژمێری گشتی پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتی عێراق وەکخۆیدەمێنێتەوە.
ئیخلاس ئەل دلیمی ئاماژەی بەوەشکردووە، لەبودجەی ساڵی ٢٠ ٢٣دا نرخی فەرمی دۆلار بە ١٣٠ هەزار دینار دیاریدەکرێت و نرخیبەرمیلێک نەوت بە ٦٥ دۆلار دیاریدەکرێت و کورتهێنانیش بە ٦٠ ٠ª دیاری کراوە.