ئاژانسی هەواڵی نێودەوڵەتی (رووداو 24)
ڕووداو٢٤،ڕابردوو،ئێستا،داهاتوو
         

لاهور جەنگی گۆمەکەی شڵەقاند، بافڵ تاڵەبانیش بە هێرشکردنە سەر باخەکەی و دەستگیرکردنی چەندکەسێکی نزیکی وەڵام دەداتەوە

لاهور جەنگی گۆمەکەی شڵەقاند، بافڵ تاڵەبانیش بە هێرشکردنە سەر باخەکەی و دەستگیرکردنی چەندکەسێکی نزیکی وەڵام دەداتەوە
R h

لاهور جەنگی گۆمەکەی شڵەقاند، بافڵ تاڵەبانیش بە هێرشکردنە سەر باخەکەی و دەستگیرکردنی چەندکەسێکی نزیکی وەڵام دەداتەوە

دوای ساڵ و نیوێک بێدەنگی، دواجار لاهور جەنگی گۆمەکەی شڵەقاند، بافڵ تاڵەبانیش بە هێرشکردنە سەر باخەکەی و دەستگیرکردنی چەندکەسێکی نزیکی وەڵام دەداتەوە

 

لاهور جەنگی، هاوسەرۆکی دوورخراوەی یەکێتی کە جارێکی تر خۆی وەکو هاوسەرۆکی ئەو حزبە دەناسێنێت، بە راگەیاندنی پەیامێکیئاگرین جارێکی دیکە دەیەوێت دەسەڵاتەکانی وەک هاوسەرۆکی یەکێتی بەکاربهێنێت و بێتەوە گۆڕەپانەکە ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ هەنگاونانبەرەو هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان کە بڕیارە تا کۆتایی ئەمساڵ بەرێوەبچێت.

 

لە پەیامەکەیدا لاهور جەنگی دوو بژاردەی خستووەتە بەردەم یەکێتی، وەک خۆی دەڵێت یان ئەوەتا بە دەسەڵاتەکانی جارانیەوە دەگەڕێتەوەناو حزبەکە، یان هەر لەژێر ناوی یەکێتیدا لەگەڵ هاوبیر و نزیکەکانی خۆی وەک حزبێکی سەربەخۆ بەردەوام دەبن لە کاری سیاسی.

 

هەرچەندە تاوەکو ئێستا نە بافڵ تاڵەبانی و نە هیچ سەرکردەیەکی باڵای یەکێتی بە فەرمی وەڵامی پەیامەکەی لاهور جەنگییان نەداوەتەوە،بەڵام لەوەڵامی پرسیارێکدا لە دووەمین کۆڕبەندی هەولێر، بافڵ تاڵەبانی دووپاتیکردەوە کە لاهور جەنگی ناگەڕێتەوە ناو یەکێتی، وتیشیحزب دائەمەزرێنێ یان هەرچی ئەکات ئازادە، ئەمەش وەک جەختکردنەوە لە قسەکانی رابردووی کە دەیوت دەرکروەکان دەرکراون و یەکملیۆن ساڵی دیکەش ناگەڕێنەوە ناو یەکێتی.

 

لە نوێترین کاردانەوەشدا لە دژی لاهور جەنگی، ئاسایشی سلێمانی هێرشیکردەسەر باخەکەی لاهور جەنگی لە گوندی کێلەسپی سلێمانی،لە روونکردنەوەیەکیشدانوسنیگەی لاهور جەنگی رایگەیاندووە، گروپ و تاقمێکی لە یاسا دەرچوو کە دەستیان سوورە بە شەهیدکردنی چەندهەڤاڵێکمان هەوڵی ئاژاوەگێڕیی دەدەن و چەند باخەوان و پاسەوانێکیان دەستگیرکردووە.

 

هەشتی تەمموز و تەقینەوەی رووداوەکان

 

پێش رووداوەکانی هەشتی تەمموز، لاهور جەنگی کەسی ژمارەیەکی یەکێتی و بە نزیکەیی حاکمی موتڵەقی حزبەکە و زۆنی سەوز بوو،بڕیارەکانی یەکێتی دەبوو بە رەزامەندی ئەو یەکلا ببنەوە.

 

هاوکات بە تەواوی کۆنترۆڵی هێزە ئەمنییەکانی سنوری زۆنی سەوزی لەژێر دەستدا بوو، بە تایبەت دژە تیرۆر و کۆماندۆ، هەرچەندە بەمدواییانە پۆڵاد جەنگی برای کرا بە بەرپرسی دژەتیرۆری یەکێتی، بەڵام هیچ بڕیارێک بە بێ لاهور جەنگی نەدەدرا.

 

لە دوای رووداوەکانی ٨ی تەمموزەوە و دوورخستنەوەی لاهور جەنگی و براکانی لە لوتکەی دەسەڵاتی یەکێتی، بافڵ تاڵەبانی و قوبادتاڵەبانی برای، لاهور جەنگی بە قاچاخچێتی تۆمەتبار دەکەن و دەڵێن لەرێگەی کۆنترۆڵکردنی هێزە ئەمنییەکانەوە لاهور جەنگی دەستیگرتووە بەسەر خاڵە سنوورییەکاندا و کاری قاچاخچێتی کردووە، هەر لە بازرگانی ئۆتۆمبێل و هاوردەکردنی دەرمانی ماوە بەسەرچوو ودوگ و جگەر، تا دەگاتە مەڕوماڵات.

هەر ئەوەندەش نا، بەڵکو کۆنترۆڵی فڕۆکەخانەی سلێمانی کردبوو کە لە و ڕێگەیەوە بازرگانییەکی فراوانی زێڕ و ئاڵوگۆڕی دۆلاری دەکرد.

 

ئەوەی کە بافڵ تاڵەبانی زۆر توڕە کردووە، پرسی ژەهرخواردکردنەکەیەتی کە راستەوخۆ لاهور جەنگی تۆمەتباردەکات، کە جگە لە بافڵتاڵەبانی مەلا بەختیار و چەند سەرکردەیەکی دیکەی یەکێتی ژەهرخواردکراون و دۆسیەکەش بە کراوەیی ماوەتەوە.

 

لە لایەکی دیکەوە لاهور جەنگی لە لایەن هێزە سیاسییەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان بە تایبەت پارتی، بە خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەر ورێککەوتن لەگەڵ حەشدی شەعبی تۆمەتبار دەکرێت کە بوو بەهۆی لەدەستدانی لەسەدا ٥١ی خاکی کوردستان و شەهیدبوونی دەیانپێشمەرگەی کوردستان.

 

یەکێکی دیکە لە تۆمەتەکانی سەر لاهور جەنگی، ئاسانکارییە بۆ دەزگای میتی تورکیا، کە دەیان کەسی نزیک لە پەکەکە و رۆژئاوایکوردستان لە ناو جەرگەی سلێمانی تیرۆرکران کە دواجار بۆ بە سیناریۆی جۆراو جۆر  پەردە پۆشیان دەکرد.

 

لە دوای دەرکردنیشی لە هاوسەرۆکی یەکێتی، ئێستاش کە هیچ دەسەڵاتێکی نەماوە و وەلا نراوە، ناوبەناو هاوڕێ و نزیکەکانی دەکوژرین ودەگیرێن و دەست بەسەر دەکرێن. بەڵام جگە لەدەرکردنی بەیاننامە هەڵوێستی دیکەی نییە.

بێدەنگیەکەشی ئەوەمان پێدەڵێت کە لە کاتی دەسەڵاتیدا تاوانێکی زۆری ئەنجام داوەو دەترسێت کە ڕۆژێک بێت دادگایی بکرێت، بۆیە  ئێستاش لە بێدەسەڵاتی خۆیدا بۆ چاخواردنەوە سەردانی بەرپرسان و شوێنە گشتیەکان  دەکات و جارێکی دیکە خۆی وەک هاوسەرۆکیحزبەکەی دەناسێنێتەوە، بەڵام بەهۆی نەمانی دەسەڵاتەکانی و دوورخستنەوەی لە هێزە ئەمنییەکان، تا ئێستا جگە لە قسەکردن نەیتوانیوەهیچ جوڵەیەکی کرداری بکات.


1 ساڵ و 8 مانگ و 9 ڕۆژ و 22 کاتژمێر و 20 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

لاهور جەنگی گۆمەکەی شڵەقاند، بافڵ تاڵەبانیش بە هێرشکردنە سەر باخەکەی و دەستگیرکردنی چەندکەسێکی نزیکی وەڵام دەداتەوە

لاهور جەنگی گۆمەکەی شڵەقاند، بافڵ تاڵەبانیش بە هێرشکردنە سەر باخەکەی و دەستگیرکردنی چەندکەسێکی نزیکی وەڵام دەداتەوە

ڕووداو 24


به‌‌‌ ڕێنوێنی به‌‌‌شێک له‌‌‌ ڕۆژنامه‌‌‌نووسانی سه‌‌‌ربه‌‌‌خۆ و چالاکڤانانی تێکۆشه‌‌‌ر، بڕیاردرا که‌‌‌ تۆڕی میدیایی ڕوداو٢٤ له‌‌‌مڕۆوه‌‌‌ ٥ی خه‌‌‌زه‌‌‌ڵوه‌‌‌ری ساڵی ٢٧٢٢ ده‌‌‌ست به‌‌‌ بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌واڵ و زانیاری له‌‌‌سه‌‌‌ر ڕاپه‌‌‌ڕینه‌‌‌کان بڵاو بکاته‌‌‌وه‌‌‌ و ببێته‌‌‌ ده‌‌‌نگ و ڕه‌‌‌نگی جه‌‌‌ماوه‌‌‌ری ڕۆژهه‌‌‌ڵاتی کوردستان و باشووری کوردستان و ڕۆژئاواو  باوکوری کوردستان بێت به‌‌‌بێ جیاوازی فکری و سیاسی.....

ده‌‌‌سته‌‌‌ی دامه‌‌‌زراندنی تۆڕی میدیایی ڕووداو ٢٤

 

 

په‌یوه‌ندی


ده‌‌‌سته‌‌‌ی به‌‌‌ڕێوبه‌‌‌ری ڕووداو ٢٤
[email protected]

ڕێکلام
[email protected]

ناورد و بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌وڵ

[email protected]

به‌‌‌شی په‌‌‌یوه‌‌‌ندیه‌‌‌کان

[email protected]

ئه‌په‌کانی ڕووداو 24


ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌ینی شه‌‌‌ندرۆید ، (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ئایفۆن،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ویندۆز،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی لینوکس،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)