به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی باری شارستانی و پاسپۆرت و نیشینگەی عێراق، زانیاری لەبارەی پاسپۆرتی ئه‌لیکترۆنی خسته‌ڕوو
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی باری شارستانی و پاسپۆرت و نیشینگەی عێراق، زانیاری لەبارەی پاسپۆرتی ئه‌لیکترۆنی خسته‌ڕوو
هه‌روه‌ها میکانیزمی پێشکه‌ش کردنی داواکاری روونکرده‌وه.
ریاز جوندی ئەلکەعبی، بەڕێوەبەری گشتی باری شارستانی و پاسپۆرت و نشینگەی عێراق، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگه‌یاند،"سیستەمی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی لە بەشی پاسپۆرتی مەنسوور کراوەتەوە، دواتر له بەغدا و پارێزگاکانی دیکە، لە قۆناغی دووەمیشداسیستەمی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی لە دەرەوەی عێراق بەردەست دەبێت".
وتیشی: "پاسپۆرتە ئەلیکترۆنییەکە بەگوێرەی رێنمایی و ستانداردەکانی رێکخراوی فڕۆکەوانی جیهانی دەرچووە، ئه‌مه‌ش ئاماژەیە بۆ ئەوەیتایبەتمەندی ئەمنیی گەورەی تێدایە، هەروەها لاپەڕەی زانیارییەکانیش جیاوازە لە پاسپۆرتی پێشوو، جگە لە سیمی ئەلیکترۆنی لەپاسپۆرتەکەدا، کە زانیاری دەربارەی هاووڵاتییەکە لەخۆدەگرێت و راستەوخۆ دەخوێندرێتەوە".
ئەوەشى خستەڕو، " میکانیزمی پێشکه‌ش کردن بریتیه له‌وه‌ی، هاووڵاتی له‌سه‌ر مۆبایله‌که‌ی ماڵپه‌ڕه‌که ده‌کاته‌وه و فۆڕمه‌که پڕده‌کاته‌وه، دواترنامه‌یه‌کی پێده‌گات، پاشان ده‌چێته به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆرت کارتی نیشتیمانیش له‌گه‌ڵ خۆی ده‌بات".
ئاماژەى بەوەشکرد، ئه‌وانه‌ی به قوڕسی فۆرمه‌که پڕده‌که‌نه‌وه، ده‌توانن بچنه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌که کارتی نیشتمانی له‌گه‌ڵ خۆیان ببه‌ن،فه‌رمانبه‌ره‌که خۆی کاره‌که له ئه‌ستۆ ده‌گرێت، ڕاشیگەیاند، هه‌بوونی کارتی نیشتمانی مه‌رجه بۆ پێدانی پاسپۆرتی ئه‌لیکترۆنی، چونکه‌زانیاری و داتا‌کان راسته‌وخۆ ده‌گوازرێته‌وه سه‌ر پاسپۆرته‌که".
باسی له‌وه‌شکرد،"رێکارەکان ئاسان و سادەن، هاووڵاتی هەست بە گۆڕانکارییەکان دەکات، وەرگرتنی پاسپۆرتەکەش لە هەمان رۆژدادەبێت، هەروەها نرخی دەرکردنی پاسپۆرتەکەش 25 هەزار دینارە وەک رسومات