بەرگری کەنەدا تەرخانکردنی هاوکارییە سەربازییە نوێیەکان بۆ کیێڤ ڕادەگەیەنێت
بەرگری کەنەدا تەرخانکردنی هاوکارییە سەربازییە نوێیەکان بۆ کیێڤ ڕادەگەیەنێت
وەزارەتی بەرگری کەنەدا ڕایگەیاند کە ئۆتاوا بڕی ٣٤ ملیۆن دۆلاری کەنەدی کە بەرامبەرە بە ٢٥.٥ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی، وەک هاوکاریسەربازیی زیادە بۆ ئۆکرانیا دابین دەکات.
بەپێی بەیاننامەی وەزارەتەکە: "کەنەدا نزیکەی ٣٤ ملیۆن دۆلاری کەنەدی وەک هاوکاری سەربازی زیادە پێشکەش بە ئۆکرانیا دەکات".
وە وەزیری بەرگری کەنەدا ئانیتا ئاناند ڕایگەیاند کە لە کۆبوونەوەیەکی مەجازی ئەو وڵاتانەی کە هاوکاری سەربازی ئۆکرانیا پێشکەشدەکەن، ئەرکە هاوتاکان لە ئەستۆ دەگرێت.
هەروەها درێژکردنەوەی بەرنامەی مەشق و ڕاهێنانی سوپای کەنەدای بۆ هاوتا ئۆکراینیەکانیان لە بەریتانیا تا کۆتایی ساڵی ٢٠ ٢٣ڕاگەیاند.
ئا: ئاهورا