مەسرور بارزانی، پێشوازی لە ئانالێنا بێربۆک، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا کرد
مەسرور بارزانی، پێشوازی لە ئانالێنا بێربۆک، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا کرد
ئەمڕۆ چوارشەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی له ئانالێنا بێربۆک، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا کردو پاش کۆبوونهوهیان، کۆنگرهیهکی رۆژنامهوانیشیان ئهنجام دا.
لەسەرەتای کۆنگرە رۆژنامەوانیەکەدا ئانالێنا بێربوک، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا سوپاسی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد وگوتی: "خۆشحاڵم کە ئەمڕۆ بە دیداری یەکتر گەیشتین و ئاڵوگۆڕی بیروڕامان کرد، من لە سەرەتاوە دەمەوێت لە دڵەوە سوپاستان بکەم، لەبەرامبەر کۆمەک و هاوکاریتان بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەکەی تورکیا، یەکێک لەو دراوسێیانەی لە بارودۆخێکی ئەمنی تونددا هاوکاریتورکیای کرد لەسەر ئاستی جیهان هەرێمی کوردستان بوو، ئەمەش دەنگدانەوەی هەبوو. هەروەها نزیکەی یەک ملیۆن ئاوارە کە لە ترسیداعش رایانکرد لێرە لە هەرێمی کوردستانی عێراق دەژین، هاوکات سەدان هەزار هاووڵاتی سووری کە لەدەست شەڕی ناوخۆی وڵاتەکەیانرایان کردووە ئێرە بووەتە پەناگەیان، بۆ ئەم کارە گەورە رێز و پێزانینی زۆرمان بۆ ئێوە هەیە".
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، گوتیشی: "لە ساڵی 2014ـەوە ئێمە نزیکەی 800 ملیۆن یۆرۆمان لە ئەڵمانیاوە بۆ ئێرە تەرخان کردووە،دەمانەوێت رۆڵی خۆمان لە هەرێمی کوردستان درێژە پێبدەین.
راشیگەیاند: "بەشێک لەو کەسانەی هەرێمی کوردستان بووەتە پەناگەیان خەڵکی ئێزدین، بیستمان کە کەمپی ئاوارەکان دادەخرێن، بە بڕوایئێمە دەبێ ئەوە بە پلانێکی ورد جێبەجێ بکرێت، بۆ ئەوەی جارێکی دیکە ژن و منداڵان ئاوارە نەبن و لە شوێنێکی نائارام دا ژیان بەسەرنەبەن. ماوەیەک لەمەوبەریش تاوانەکانی داعش دژی ئێزدییەکان بە جینۆساید ناساند".
ئانالێنا بێربوک، راشیگەیاند: هێشتا مەترسییەکانی داعش بەردەوامن، ئێمەش پشتیوانی خۆمان لە رووبەڕووبوونەوەی داعش بۆ ئێوەدووپات دەکەینەوە و مەشق و راهێنانی هێزەکانی ئەڵمانیا لەگەڵ پێشمەرگە لێرە بەردەوامە، لە حەوت ساڵی رابردوو ئەڵمانیا 50 ملیۆنیۆرۆی تەرخان کردووە".
ئاماژەی بەوەشدا: "هەولێر ناوەندێکی گرنگی وەبەرهێنان و ئاڵوگۆڕی کولتووری ئەڵمانیا – عێراقییە، پەیمانگەی گۆتە DAAD لێرەنوێنەرایەتیان هەیە و لە حەوت قوتابخانە لە هەرێمی کوردستان زمانی ئەڵمانی دەخوێندرێت، چەند هەفتەیەکی لەمەوبەریش بەردی بناغەیئینستیوتی کولتووری ئەڵمانی – فەرەنسی لێرە دانراوە، ئەم ئاڵوگۆڕەش پەیوەندییەکانمان بەرەو پێش دەبەن".
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، گوتی: "هەماهەنگی لەنێوان هەموو بەشەکانی عێراق گرنگە بەتایبەتی لەنێوان هەولێر و بەغدا، بۆیە ئێمە کاتێکپڕۆژەمان لێرە دەبێت ئەوەمان لەبەرچاوە".