کەشناسی هەرێم شەپۆڵێکى باران بارینى بەلێزمه بەڕێوەیە
کەشناسی هەرێم شەپۆڵێکى باران بارینى بەلێزمه بەڕێوەیە
دەقی ڕاگەیەندراوەکە
ئاگادارى گرنگ / شەپۆڵێکى باران بارینى بەلێزمه
ئەمرۆ لە ئێوارە کاریگەرى نزمە پاڵە پەستۆى دەریاى سوور درێژ دەبێتەوە بۆ سەر سنوورى پارێزگاى سلێمانى و هەڵەبجەو بەشێک لەپارێزگاى کرکووک و ئیدارەى گەرمیان
سەرەتا باران بارین مامناوەند دەبێت پاشان شێوازى دابارین دەگۆڕێت بۆ لێزمە بارانى بەردەوام و هەورە تریشقە کاریگەرى ئەم شەپۆڵىباران بارینە تا رۆژى پێنج شەممە کاتەکانى نیوەڕۆ بەردەوامى دەبێت .
زۆرترین ڕێژەى دابارین لە بەرەبەیانى رۆژى پێنج شەممە دەبێت لەسەر سەنتەرى پارێزگاى سلێمانى و قەزاو ناحیەکانى وەک چوارتابەرزنجە ماوەت چەمچەماڵ تاسڵوجە سەنگاو قەرەداغ پێنجوێن وە بەشێک لە سنوورى پارێزگاى هەڵەبجەو ئیدارەى گەرمیان لەکاتى بارانبارین بەرزبوونەوەى ئاستى ئاو دەبێت . رۆژى پێنج شەم کاریگەرى ئەم شەپۆڵە کۆتاى دێت.
بەشى پێشبینى/8-3-2023