وەزیری پەروەردەی حکومه‌تی هه‌رێم : پشووەکانی ئادار و نەورۆزی ڕاگەیاند
ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکومه‌تی هه‌رێم رایگەیاند: پشووەکانی ئادار و نەورۆز لە 11ی ئه‌م مانگه ده‌ستپێده‌کات و له 24یئاداری 2023، کۆتایی دێت و دواتر دەوامی فەرمی دەست پێدەکاتەوە.
وتیشی: "لە 29ی نیسانی 2023، تاقیکردنەوەکانی وەرزی دووەم بۆ قۆناغەکانی ناکۆتا دەستپێدەکات، بەڵام تاقیکردنەوەکانی پۆلی نۆ و12 لە 1ی نیسان دەستپێدەکات، هەروەها قوتابخانەکانی تورکمانی و سریانی دەسەڵاتمان داوە بە بەڕێوەبەرەکان بەپێی یاد و بۆنەکانیخۆیان بیگونجێنن".