لوید ئۆستن، وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریکا سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستان ده‌کات
لوید ئۆستن، وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریکا سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستان ده‌کات
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌کان، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، لۆید ئۆستن، وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریکا سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌کات و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵایحکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان کۆده‌بێته‌وه.
ئامانجی سەردانەکەی بۆ ئەوەیە کە دڵنیایی بە وڵاتانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بدات، کە وێڕای چڕبوونەوەی سەرنجی ئەمریکا لەسەر رووسیاو چین، واشنتن، رۆژهەڵاتی نێوەڕاستی لەبیرنەکردووە و لە ناوچەکەدا دەمێنێتەوە.
نزیکەی 2500 سەربازی ئەمریکا بۆ راوێژ و مەشقپێدانی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان، لە عێراق و هەرێمی کوردستان ماونەتەوە. ئەمریکالە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش، لە ساڵی 2014ـەوە یەک ملیار و 600 ملیۆن دۆلاری بۆ مەشقپێکردنی پێشمەرگە وهێزە عێراقییەکان تەرخانکردووە. هەروەها دوو ملیار و 200 ملیۆن دۆلاریشی بۆ باشکردنی رەوشی مرۆیی داوەتە عێراق و هەرێمیکوردستان.
لۆید ئۆستن، لە ئەیلوولی 2010 تاوەکو کانوونی یەکەمی 2011 فەرماندەی هێزەکانی ئەمریکا بووە لە عێراق، دواتر لە سەردەمی ئیدارەیدووەمی باراک ئۆبامادا فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەو وڵاتە بووە، لە یەکەمین سەردانی خۆیدا وەکو وەزیری بەرگری، لەپاڵکۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا و هەولێر، هێزەکانی وڵاتەکەشی بەسەردەکاتەوە