سەرۆک ئەرکانی سوپای ئەمریکا رایگه‌یاند، وڵاته‌که‌ی ‎به بڕی 400 ملیۆن دۆلار سیستمی به‌رگری ئاسمانی و دژه ئاسمانی ره‌وانه‌ی ئۆکرانیا ده‌کات.
به بڕی 400 ملیۆن دۆلار سیستمی به‌رگری ئاسمانی و دژه ئاسمانی ره‌وانه‌ی ئۆکرانیا ده‌کات. ژەنەڕاڵ مارک مێڵی، سەرۆک ئەرکانیسوپای ئەمریکا له پاش کۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئۆڵێکسی رێزنه‌کۆڤ، وه‌زیری به‌رگری ئۆکرانیا و ڵۆید ئۆستن، وه‌زیری به‌رگری ئەمریکا و زیاتر له50 وڵاتی دیکه رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ ستافێکی ئاسایش له کیێڤ کۆبونه‌ته‌وه، پاڵپشتیان بۆ ئۆکرانییه‌کان دوپاتکردوه‌ته‌وه و رێگاکانیپاڵپشتیکردنی زیاتر بۆ ئۆکرانیا تاوتوێکردوه.وتیشی: "ئێمه باسمان له پێویستییه‌کانی ئۆکرانیا کرد و تاوتوێی زیاتر ئه‌و پرسه‌شمانکرد که‌ئاخۆ له ئێستا چی پێویسته بۆ ئۆکرانییه‌کان بکرێت بۆئه‌وه‌ی بتوانن به‌شێوه‌یه‌کی خێراتر به‌ره‌وپێشچون تۆماربکه‌ن و داواکارییه‌کانیوه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌و وڵاته‌شمان به‌هه‌ند وه‌رگرت".سەرۆک ئەرکانی سوپای ئەمریکا باسی له‌وه‌شکرد: "ئه‌مه جه‌نگی هه‌ڵبژاردنه‌کانه،جه‌نگێکه که روسیا هه‌ڵه‌ی سه‌ربازی بێ پاساوی دژ به ئۆکرانیا ئه‌نجامدا، ئه‌وان له مانگی شوبات بژارده‌ی پێشێلکردنی یاسانێوده‌وڵه‌تییه‌کان و له‌شکرکێشیان بۆ وڵاتێک ده‌ستپێکرد که به هیچ شێوه‌یه‌ک مه‌ترسی بۆ سه‌ر روسیا دروست نه‌کردبوو".سه‌رۆک ئه‌رکانیسوپای ئه‌مریکا وتی: "روسیا به هێرشکردنه سه‌ر ئۆکرانیا ده‌یویست چه‌ند ئامانجێک بپێکێت، ئه‌وانیش بریتیبون له‌وه‌ی، سه‌رۆک زلێنسکی له‌پۆسته‌که‌ی دوربخه‌نه‌وه، هه‌روه‌ها ده‌ستبگرن به‌سه‌ر هاورده و هه‌نارده‌کردن له سنوره ئاوییه‌کان له‌به‌ره‌ی ده‌ریای ره‌شه‌وه، ئامانجێکیدیکه‌شیان بریتیبو له‌وه‌ی ئۆدێسا و چه‌ند سنورێکی ستراتیژی له ناو خاکی ئۆکرانیا کۆنتڕۆڵ بکه‌ن، ده‌شیانویست به‌ته‌واوه‌تی گشت خاکیئۆکرانیا کۆنتڕۆڵ بکه‌ن، به‌ڵام روسیا نه‌یانتوانی ئه‌و ئامانجانه بپێکێت و شکستیهێنا".له‌سه‌ر ئامانجه نوێیه‌کانی روسیاش ده‌ڵێت،"روسییه‌کان ئامانجی بژارده‌یان گۆڕی بۆ هێرشکردنه سه‌ر ناوچه‌کانی دۆنباس و هه‌رێمی لوهانس و دنێتسک، به‌ڵام له‌و ئامانجه‌شیانشکستیانهێنا، له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه جارێکی دیکه ئامانجه سه‌ربازییه‌کانیان گۆڕی بۆ داگیرکردنی شاری خێرسن و زاپۆریژا، به‌ڵام له‌وئامانجه‌شیان شکستیهێنا و روسیا هیچی بۆ نه‌مایه‌وه بۆیه به‌ناچاری له هه‌ینی رابردو له خێرسن کشایه‌وه".
له باره‌ی هاوکارییه نوێیه‌کانی ئه‌مریکا بۆ ئۆکرانیا، سه‌رۆک ئه‌رکانی سوپای ئه‌مریکا وتی: "له چوارچێوه‌ی ئه‌م هێرشه بێ پاساوانه‌یئۆکرانیا، وڵاته‌که‌مان به‌شێوه‌یه‌کی گشتی به‌بڕی 400 ملیۆن دۆلار نوێترین هاوکاری سه‌ربازی ره‌وانه‌ی ئۆکرانیا ده‌کات، که سیستمیئاسمانی هاوک و 400 موشه‌کی سیستمی به‌رگری و به‌رگری ئاسمانی په‌ره‌پێدراو لەخۆدەگرێت"