لاهور جەنگی: کەمینەیەکی خۆسەپێن دەیانەوێت ئەو ئازادیی و دیموکراسییە زەوت بکەن کە بەرهەمی ڕاپەڕین بووە
لاهور جەنگی: کەمینەیەکی خۆسەپێن دەیانەوێت ئەو ئازادیی و دیموکراسییە زەوت بکەن کە بەرهەمی ڕاپەڕین بووە
دهقی ڕاگهیندراوهکه
کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان
کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان
پیرۆزبایی (٣٢)ههمین ساڵیادی ڕاپهڕینتان لێ دهکهم
له ڕۆژێکی پیرۆزی وهکو ئهمڕۆ و
٣٢ ساڵ لهمهوبهر، له دهروازهی ڕاپهڕینهوه، بە بەخشینی خوێنی هەزاران شەهید و قوربانیدانی هەزاران تێکۆشهر و قارهمان، بە پشتیوانییڕاستەوخۆ و کارای کۆمەڵانی خەڵک، کۆتایی هێنرا بە دڕندەترین ڕژێمی دیکتاتۆری و لەناوبردنی ڕژێمی بەعسی خوێنڕێژ.
هەر لەو ڕۆژەوە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان، دایکی شەهیدان، بە هەناسەی ئازادییەوە چاوەڕوانی خۆشگوزەرانی و دابینکردنی ژیانێکیشایستە و ئایندەیەکی باشتریان دەکرد، بەڵام دوای تێپەڕبوونی ٣٢ ساڵ بەسەر ئەو ڕاپەڕینە مەزنەدا،
ئێستا کەمینەیەکی خۆسەپێن دەیانەوێت بە یادەوەری و بە دروشمی دوژمنکارانە جەماوەر لە چاوەڕوانیدا بهێڵنەوە، دەیانەوێت ئەو ئازادیی ودیموکراسییە زەوت بکەن کە بەرهەمی ڕاپەڕین بوو، تەنانەت بوونەتە مەترسی لەسەر دەستکەوتەکانی ڕاپەڕین و ئەزموونەکەشمان،هەڵسوکەوت و ڕەفتارە هەڵە و ناپەسەندەکانی ئەو کەمینە بەناو سیاسییە سهروهریی یاسا و مافەکانی مرۆڤ و ئاسایشی کار و کهسابهت وژیانی هاووڵاتیانیان خستۆتە مەترسییەوە.
دوای چەندین ساڵ چاوەڕوانی و لەم ساڵیادەی ڕاپەڕیندا جارێکی تر دووپاتی دەکەمەوە کە لە شێوازی حکومڕانیکردنی ئەم هەرێمەدا هەڵەیگەورە کراوە و پێچەوانەی دروشمەکانی ڕاپەڕین و چاوەڕوانییەکان کارکراوە، پێویستە بە پشتیوانی هەموو هێز و لایەنە سیاسییەکان ئەمشێوازە چەوت و نالەبارە ڕاست بکەینەوە، ڕاشکاو و ڕاستگۆبین لەگەڵ کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان،
چیتر میللەتەکەمان بە پەیام و دروشمی بریقەدار لە چاوەڕوانیدا نەهێڵینەوە. ڕێگە بە عینادیی سیاسی و خۆسەپێنی نەدرێت تا کۆمەڵانیخەڵک بیر لە ڕاپەڕینێکی تر نەکەنەوە بۆ ڕزگاربوون لەو زوڵم و ستەمەی ئێستا لێیان دەکرێت.
لاهور شێخ جەنگی
هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان