لە ڕۆژی جیهانی ژنان هەوڵدەدەین مافی ژنان و بەدیهێنانی یەکسانی کۆمەڵایەتی و دادپەروەری زیاتر لە کومەڵگاکەمان دەستەبەربکەین.
لە ڕۆژی جیهانی ژنان هەوڵدەدەین مافی ژنان و بەدیهێنانی یەکسانی کۆمەڵایەتی و دادپەروەری زیاتر لە کومەڵگاکەمان دەستەبەربکەین.
ڕۆژی جیهانی ژنان ئاهەنگێکی جیهانییە لە ڕۆژی
هەشتەمی مانگی ئازاری هەموو ساڵێکدا، و بۆ ئاماژەدان بە ڕێز و پێزانین و خۆشەویستی گشتی بۆ ژنان بۆ دەستکەوتە ئابووری وسیاسی و کۆمەڵایەتیەکانیان و لە هەندێک وڵاتدا بەڕێوەدەچێت وەک چین و ڕووسیا و کوبا ژنان لەمڕۆدا مۆڵەت وەردەگرن. ئاهەنگگێڕانیئەم بۆنەیە لە دوای بەستنی یەکەمین کۆنفرانسی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی نێودەوڵەتی لە پاریس لە ساڵی ١٩٤٥ بوو، دەزانرێت کە یەکێتیژنانی دێموکراتی نێودەوڵەتی لە ڕێکخراوە پەیوەندیدارەکانی حیزبە کۆمۆنیستەکان پێکدێت و یەکەمین ئاهەنگی جیهانیی ڕۆژی جیهانیژنان بوو ، هەرچەندە هەندێک لە توێژەران پێشنیاری ئەوە دەکەن کە ڕۆژی جیهانی ژنان لە دوای هەندێک لەو مانگرتنانەی ژنان بووە کە لەئەمریکا ڕوویدا. لە هەندێک شوێن ئەو تایبەتمەندییە سیاسییەی کە هاوڕێی ڕۆژی ژنانە، چاوپۆشی لێدەکرێت، بۆیە ئاهەنگەکە زیاتر لەتێکەڵەیەک لە ڕۆژی دایک و ڤالانتاین دەچێت. به ڵام له شوێنه کانی تردا زۆرجار ئه و ئاهه نگه تایبه تمه ندییه کی سیاسی به هێز و ههندێک دروشمی مرۆیی له لایه ن نه ته وه یه کگرتووه کانه وه ، بۆ به ڕزکردنه وه ی هۆشیاری کۆمه ڵایه تی له خه باتی ژنان له سه ڕ ئاستیجیهانیدا هاوهه ڵده بێت. هەندێک کەس بە پۆشینی پەمەیی ئەم ڕۆژە دەگێڕن.
ڕۆژی جیهانی ژنان لە سەرانسەری جیهاندا بە چەندین شێوە بەڕێوەدەچێتØ› لە زۆرێک لە وڵاتان بە پشووی فەرمی دادەنرێت، و لە هەندێکیتردا لە ڕووی کۆمەڵایەتی یان ناوخۆییەوە ئاهەنگ دەگێڕدرێت نەتەوە یەکگرتووەکان لە پەیوەندی لەگەڵ دۆزی دیاریکراو، هەڵمەتێک، یانبابەتێکی دیاریکراو لە مافی ژناندا وەک و جەژنێک بەڕێوەدەبات. لە هەندێک ناوچەی جیهان، ڕۆژی جیهانی ژنان هێشتا ڕەنگدانەوەیسەرچاوە سیاسییەکانی خۆیەتی، کە بە ناڕەزایەتی و داوای گۆڕانکاری ڕیشەیی دیاری دەکرێتØ› لە ناوچەکانی تردا، بە تایبەتی لەڕۆژئاوا، تا ڕادەیەکی زۆر کۆمەڵایەتی-فەرهەنگییە و سەنتەری لە دەوری ئاهەنگگێڕان بە ژنبووندایە.
وە لە کوردستانیش ئەم بۆنەیە ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنان. ڕۆژ لە دوایی ڕۆژ بەرەو پێشەوە دەچێت هیوادارین ئەم یادە ببێتە مایەیدەستەبەرکردنی زیاتری مافی ژنان و بەدیهێنانی یەکسانی کۆمەڵایەتی و دادپەروەری زیاتر لە کومەڵگاکەمان
جێی ئاماژەیە ژنان کوردیش بە سەربەرزی و بەدرێژایی مێژوو هاوشانی پیاوان ڕۆڵیان هەبووە لە تەواوی قۆناغەکانی ژیان لە بەرەوپێشبردن و گەشەکردن و درێژەدان بەژیان
دەست نیشان کردنی ڕۆژی ٨ی مارسیش وەک ڕۆژی جیهانی ژنان لەپێناو دەستەبەرکردنی زیاتری مەفەکانیان و بەدیهێنان یەکسانی ودادپەروەری و ئازادی زیاتر بووە
بۆیە ساڵانەش لەم ڕۆژەدا لەتەواوی جیهان و هەرێمی کوردستانیش بەچەندین شێوازی جیا جیا ئەم ڕۆژە بەرز ڕادەگیرێت.
ئا : لانە عزیز حەمە