هەپەگە “میتی تورک بە سیناریۆیەکی درۆ و ساختە هەوڵ دەدات، پرۆسەکە وەک سەرکەوتنی خۆی نیشان بدات
هەپەگە “میتی تورک بە سیناریۆیەکی درۆ و ساختە هەوڵ دەدات، پرۆسەکە وەک سەرکەوتنی خۆی نیشان بدات
هەپەگە “ڕەمەزان گونەش دوو مانگ لەمەوبەر لە شاری دهۆک لە باشووری کوردستان خۆی ڕادەستی دەوڵەتی تورک کردووە.
ئەمڕۆ، ناوەندی ڕاگەیاندنی و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، هەواڵێک لە میدیای تایبەتیشەڕی تورکیا بڵاوکرایەوە و بانگەشەی ئەوە کرا، کە ڕەمەزان گونەش، ئەندامی بزووتنەوەکەمانە و لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی میت لە شاریسلێمانی دەستگیرکراوە.
لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەی هەپەگەدا هاتووە، ئەو هەواڵە دوورە لە ڕاستی و بە تەواوی درۆیە.
لەبارەی ڕەمەزان گونەشەوە، هەپەگە ڕایدەگەیەنێت، سێ ساڵ پێش ئێستا ڕیزەکانی ئێمەی جێهێشتووە، پاشان هاوسەرگیری کرد و لەباشووری کوردستان نیشتەجێ بووە و هیچ پەیوەندییەکی بە بزووتنەوەکەمانەوە نەماوە و هەروەها، ڕەمەزان گونەش دوو مانگ لەمەوبەر لەشاری دهۆک لە باشووری کوردستان خۆی ڕادەستی دەوڵەتی تورک کردووە.
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هەپەگە ڕوونیکردووەتەوە، میتی تورک بە سیناریۆیەکی درۆ و ساختە هەوڵ دەدات، پرۆسەکە وەک سەرکەوتنیخۆی نیشان بدات، با گەلی نیشتمانپەروەرمان و ڕای گشتی تورکیا گوێ بە هەواڵە ناڕاستەکانی میت و میدیای شەڕی تایبەتی تورک نەدەن.