حەوت پەرلەمانتاری کوردستان دەستلەکاردەکێشنەوە و دوو سبەی دەنگی لەسەر دەدرێت
حەوت پەرلەمانتاری کوردستان دەستلەکاردەکێشنەوە و دوو سبەی دەنگی لەسەر دەدرێت
ڕۆژی چوارەشەممە، پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای کار لە هەرێمی کوردستان و داواکاری دهستلهکارکێشانهوهی 7 پەرلەمانتار دەدرێت.
سامان ئەحمەد بەکر، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، رۆژی چوارشەممە 1/3/2023، پەرلەمانی کوردستاندانیشتنی ژماره (1)ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی پێنجەم له خولی پێنجهمی ئەنجام دەدات.
وتیشی: "لە کۆبوونەوەکەدا پڕۆژەیاسای کار لە هەرێمی کوردستان و داواکاری دەستلەکارکێشانەوەی حەوت پەرلەمانتار دەخرێتەدەنگدانەوە کە بریتین لە:شێرکۆ جەودەت، ئەبوبەکر عەبدوڵڵا، ئیسماعیل عەلی، سەرچنار ئەحمەد، هەڵز ئەحمەد، عەلی حەمە ساڵح و کازمفاروق".
ئاماژەی بەوەشکرد، لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان وتەیەکی تایبەت بە خولی بەهارەی ساڵی پێنجەم لە خولیپێنجەمی هەڵبژاردن دەخوێنێتەوە و دواتر سەرۆک فراکسیۆنەکانی پەرلەمان وتەیەک پێشکەش دەکەن.
بهرنامهی کاری دانیشتنی پەرلەمان:
بهپێی حوکمی ماددهی (5) و بڕگهی (یهکهم) له ماددهی (16) و بڕگهی (سێیهم) له ماددهی (18) و بڕگهکانی (یهکهم و دووهم و سێیهم وچوارهم و پێنجهم) له ماددهی (20) و ماددهکانی (47، 48) و بڕگەی (یەکەم) لە ماددەی (52) و ماددەکانی (54، 55، 56، 57) لهپهیڕهوی ناوخۆی پهرلهمانی کوردستان ـ عێراق، دهستهی سهرۆکایهتی پهرلهمان بڕیاریدا بهرنامهی کاری دانیشتنی ژماره (1)ی ئاساییخولی بەهارەی ساڵی پێنجەم له خولی پێنجهمی ههڵبژاردنی پهرلهمان له کاتژمێر (11)ی پێش نیوهرۆ ڕۆژی چوار شەممە ڕێکهوتی1/3/2023 بهم شێوهیه بێت:
یهکهم: یەک دەقیقە بێ دەنگ وەستان بۆ ڕێزلێنان لە گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان و عێراق لەگەڵ مارشی نەتەوەیی.
دووهم: کردنەوە و وتەی بەڕێز سەرۆکی پەرلەمان تایبەت بە خولی بەهارەی ساڵی پێنجەم لە خولی پێنجەمی هەڵبژاردن، لەلایەن سەرۆکیپەرلەمان بەپێی حوکمی بڕگەی (یەکەم) لە ماددەی (7)ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان.
سێیەم: وتەی بەڕێزان سەرۆک فراکسیۆنەکانی پەرلەمان بە بۆنەی کردنەوەی خولی بەهارەی ساڵی پێنجەم لە خولی پێنجەمی هەڵبژاردنیپەرلەمانی کوردستان - عێراق، لە (3) سێ خولەک زیاترنەبێت.
چوارەم: خوێندنەوەی یەکەم بۆ ئەم پێشنیازە یاسا و بڕیارانەی خوارەوە، بەپێی حوکمی بڕگەی (پێنجەم) لە ماددەی (78) و ماددەکانی(79، 80) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان:
1. پێشنیازە یاسای (بەرەنگاربوونەوەی ئەشکەنجەدان و خراپ مامەڵەکردن لە هەرێمی کوردستان ـ عێراق).
2. پێشنیازە یاسای (بەرەنگاربوونەوەی گزی زانستی).
3. پێشنیازە یاسای (ناوەندی وەرگێڕانی سەرچاوە زانستییەکان لە هەرێمی کوردستان).
4. پێشنیازە بڕیاری (تایبەت بە بەخاکسپاردنی شەهید).
5. پێشنیازە یاسای (هەمواری دووەمی یاسای ژمارە (3)ی ساڵی 2019 یاسای بەخاوەنکردنی ئەو زەوییانەی کە لە سنوریشارەوانییەکان زێدەڕۆییان لەسەر کراوە لە هەرێمی کوردستان ـ عێراق).
پێنجەم: دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای (کار لە هەرێمی کوردستان)، بهپێی حــوکمی مــاددهکانی (90، 91، 93، 96) له پهیڕهوی ناوخۆیپهرلهمانی کوردستان.
شەشەم: خستنەڕوو و دەنگدان لەسەر ئەم یاسایانەی خوارەوە، کە بە بڕیاری سەرۆکایەتی هەرێم گەڕێندراونەتەوە بۆ پەرلەمان، بەپێیحوکمی بڕگەی (یەکەم)ی ماددی (95) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان:
1. یاسای ژمارە (8)ی ساڵی 2022 یاسای (گرتنی کاڵای قاچاغ و قەدەغەکراو لە مامەڵەپێکردن لە هەرێمی کوردستان - عێراق)، کە بەبڕیاری ژمارە (15)ی ساڵی 2022ی سەرۆکایەتی هەرێم بەشێوەیەکی (جزئی) گەڕاندرایتەوە بۆ پەرلەمان بۆ چاوپێخشاندنەوە بە خاڵی(7) لە بڕگەی (دووەم) و هەڵگرتنی بڕگەی (سێیەم) لە ماددەی (3)ی یاساکە.
2. یاسای ژمارە (11)ی ساڵی 2022 یاسای (هەمواری یەکەمی یاسای پاراستن و چاککردنی ژینگە لە هەرێمی کوردستان - عێراق)، کەبە بڕیاری ژمارە (16)ی ساڵی 2022ی سەرۆکایەتی هەرێم بەشێوەیەکی (جزئی) گەڕاندرایتەوە بۆ پەرلەمان بۆ چاوپێخشاندنەوە بە بڕگەی(سێیەم) لە ماددەی (42)ی یاساکە.
3. یاسای ژمارە (17)ی ساڵی 2022 یاسای (هەمواری یەکەمی یاسای ئەنجومەنی شورای هەرێمی کوردستان - عێراق)، کە بە بڕیاریژمارە (1)ی ساڵی 2023ی سەرۆکایەتی هەرێم بەشێوەیەکی (جزئی) گەڕاندرایتەوە بۆ پەرلەمان بۆ چاوپێخشاندنەوە بە بڕگەی (پێنجەم) لەماددەی (13)ی یاساکە.
حەوتەم: دهنگدان لهسهر داواکاری دهست له کار کێشانهوهی ئەم ئهندام پهرلهمانانەی لە خوارەوە ناویان هاتوو لە ئەندامیەتی پەرلەمان، بهپێیحوکمی خاڵی ( 1، 2) له بڕگهی دووهمی ماددهی (25) له پهیڕهوی ناوخۆی پهرلهمانی کوردستان: