نیویۆرک تایمز: ئیڤانکا و کوشنەر بانگهێشت کراون بۆ ئەوەی شایەتی بدن سەبارەت بە هەوڵەکانی ترەمپ بۆ مانەوە لە دەسەڵات
نیویۆرک تایمز: ئیڤانکا و کوشنەر بانگهێشت کراون بۆ ئەوەی شایەتی بدن سەبارەت بە هەوڵەکانی ترەمپ بۆ مانەوە لە دەسەڵات
ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز ئاماژەی بەوەشکردووە، لێکۆڵەری تایبەت لە دۆسیەی هێرشکردنە سەر کۆنگرێس هەردوو ئیڤانکا ترەمپ کچیدۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا و جارێد کوشنەری هاوسەرەکەی بانگهێشتکردووە
بۆ ئەوەی لەبەردەم دەستەی دادوەری گەورەدا شایەتی بدەن سەبارەت بە هەوڵەکانی ترەمپ بۆ مانەوە لە دەسەڵات دوای... دۆڕاندنی لەهەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠ ٢٠ و ڕۆڵی لە هێرشی جەماوەرێکی زۆر لە لایەنگرانی بۆ سەر کاپیتوڵ لە ٦ی ژانویەی ٢٠ ٢١.
ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەداوە کە بڕیارەکەی لێکۆڵەری تایبەت جاک سمیس بۆ بانگهێشتکردنی ئیڤانکا و کوشنەر تیشک دەخاتە سەر ئەوڕادەیەی کە لێکۆڵینەوەکە گەیشتووەتە بازنەی ناوەوەی ترەمپ، هەروەها ئەوەش دوایین ئاماژەیە بۆ ئەوەی هیچ شایەتحاڵێکی ئاست بەرز نییەکە لە بانگهێشتنامەکەدا دوور بخرێتەوە.
ئاشکراکردنی ئەوەی کە ئیڤانکا و هاوسەرەکەی بانگهێشتکراون، هەفتەیەک دوای ئەوە دێت کە ئاشکرابووە کە سمیس مایک پێنس جێگریسەرۆکی پێشووی ئەمریکای بانگهێشتکردووە بۆ ئەوەی لەبەردەم دەستەی سوێندخواردنی گەورەدا ئیفادە بدات. پێنس بەنیازە بەرەنگارییئەو بڕیارە ببێتەوە و ڕۆڵی خۆی وەک سەرۆکی ئەنجومەنی پیران دەهێنێتەوە و دەڵێت کە ئەمە پێشێلکردنی بڕگەی "مشتومڕ یانقسەکردن"ی دەستوورە.
ڕوون نەبووەتەوە کە ئایا ترەمپ هەوڵدەدات ڕێگری لە ئیڤانکا و هاوسەرەکەی بکات کە لەسەر بنەمای ئیمتیازاتی جێبەجێکردن ئیفادە بدەن،وەک ئەوەی لەگەڵ هەندێک شایەتحاڵی دیکەدا کردوویەتی.
هەردوو ئیڤانکا و کوشنەر وەک ڕاوێژکاری باڵای کۆشکی سپی لە ئیدارەی ترەمپدا کارییان کردووە. ترەمپ ڕەتیکردەوە لەبەردەم لیژنەیئەنجومەنی نوێنەران کە لێکۆڵینەوەی لە هێرشەکەی ٦ی ژانویە و، شایەتی بدەن.
ئا: ڕەحیم هەورامی