دادگای هەولێر بۆ جاری دووەم لاهور شێخ جەنگی وەکو هاوسەرۆکی یەکێتی ناساند
دادگای هەولێر بۆ جاری دووەم لاهور شێخ جەنگی وەکو هاوسەرۆکی یەکێتی ناساند
ئەمڕۆ لە نوسراوێکدا دادگای لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر بۆ جاری دووەم جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە یەکێتی دوو هاوسەرۆکی هەیە کەبریتین لە هەریەکە لە ( بافڵ جەلال حسامەدین و لاهور جەنگی بورهان).
دادگای لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر ئەم نوسراوەی ئاراستەی هەریەکە لە یەکێتی نیشتمانی کوردستان و ئەنجومەنی باڵای سیاسی وبەرژەوەندییەکانی یەکێتی کردووەو وێنەیەکی نوسراوەکەشی ئاراستەی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم کردووە بۆ ئاگاداربوونیان.