وەزارەتی خوێندنی باڵاى حکومەتی هەرێم، سەبارەت بە خوێندنی خوێندکارانی هەرێمی کوردستان لە زانکۆکانی تورکیا بەشێوەی ئۆنلاین،بڕیاردەدات
وەزارەتی خوێندنی باڵاى حکومەتی هەرێم، سەبارەت بە خوێندنی خوێندکارانی هەرێمی کوردستان لە زانکۆکانی تورکیا بەشێوەی ئۆنلاین،بڕیاردەدات
بەماوەی مانەوە بۆیان هەژماربکرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڕیاریدا، ماوەی خوێندن لە نێوان بەرواری (6ـی شوباتی 2023 تاوەکو1ـی نیسانی 2023) بە ماوەی مانەوە بۆ خوێندکارانی هەرێمی کوردستان لە زانکۆکانی تورکیا هەژماربکرێت.
لە بڕیارەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵادا ئاماژە بە بڕیاری ئەنجوومەنی خوێندنی باڵای تورکیا (یۆک) کراوەتەوە، کە بەهۆی بوومەلەرزەکەی6ی شوباتی ئەو وڵاتەوە، بڕیاریداوە پرۆسەی خوێندن لە زانکۆکانی وڵاتەکەی بکاتە شێوازی ئۆنلاین.
سەبارەت بەو خوێندکارانەی هەرێمی کوردستان کە تاوەکو ئێستا دەستیان بە خوێندن نەکردووە لە زانکۆکانی تورکیا، ئەوا وەزارەتیخوێندنی باڵا داوایکردووە خوێندنەکەیان دوابخەن بۆ وەرزی خوێندنی داهاتوو، واتە دەستپێکردنی خوێندن لەم وەرزەی خوێندن بەشێوازیئۆنلاین قبوڵکراو نییە.
هەروەها سەبارەت بە بەشە پزیشکییەکان و ئەو بەشانەی وانەی پراکتیکییان هەیە، بەهۆی ئەوەی ئەنجوومەنی خوێندنی باڵای تورکیا هیچبڕیارێکی لەبارەی شێوازی خوێندنەکەیانەوە نەداوە، بۆیە وەزارەتی خوێندنی باڵاش، چاوەڕوانی بڕیاری ئەو ئەنجوومەنە دەکات بۆ ئەوەی لەداهاتوودا بڕیاری پێویست بۆ خوێندنی خوێنداکارانی هەرێم لەو بەشانە لە زانکۆکانی تورکیا بدات.
لە خاڵێکی دیکەی بڕیارەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵادا هاتووە، سەبارەت بەو خوێندکارانەی پێشتر لە زانکۆکانی تورکیا دەستیان بەخوێندن کردووە، ئەگەر هەر بڕیارێک پەیوەست بە خوێندنەکەیان لەلایەن ئەنجوومەنی خوێندنی باڵای تورکیاوە رانەگەیەندرابوو، ئەوابەگوێرەی رێکارەکانی زانکۆکەیەوە مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت.