ئاژانسی هەواڵی نێودەوڵەتی (رووداو 24)
ڕووداو٢٤،ڕابردوو،ئێستا،داهاتوو
         

کەناڵەکانی ڤێنیز

کەناڵەکانی ڤێنیز
Rudaw24

کەناڵەکانی ڤێنیز "بێ ئاو دەبن " ئیتاڵیا هۆشداری دەدات لە وشکەساڵییەکی سەخت

کەناڵەکانی ڤێنیز "بێ ئاو دەبن " ئیتاڵیا هۆشداری دەدات لە وشکەساڵییەکی سەخت

 

ئیتاڵیا هۆشدارییەکی نوێی سەبارەت بە وشکەساڵییەکی سەخت لە دوای کۆتایی هاتنی وەرزی زستان بڵاوکردەوە، دوای ئەوەیبەرزاییەکانی ئەلب کەمتر لە نیوەی بەفربارینی ئاسایی بەخۆیەوە بینی، هەروەها شاری ڤێنیسی ئیتاڵیا کە بە کەناڵە ئاوییەکانی وبەلەمەکانی بەناوبانگە کە ساڵانە ملیۆنان گەشتیار بۆ خۆیان ڕادەکێشن، شاهیدییە دابەزینێکی بەرچاو لە ئاستی ئاودا.

 

ڕۆژنامەی ئیل مێساگێرۆی ئیتاڵی ڕایگەیاندووە، وشکبوونی کەناڵەکانی شاری ڤینیسی ئیتاڵیا وایکردووە تاکسی ئاوی و ئەمبولانس وبەلەمەکانی کە لە ئاوەکەدا گەشتیان کردبوو، نەتوانن بپەڕنەوە.

 

 

بەگوێرەی زانایان و گروپە ژینگەپارێزەکان، ڕەنگە دوای باری نائاسایی هاوینی ڕابردوو، ئیتاڵیا ڕووبەڕووی وشکەساڵییەکی دیکە ببێتەوە،لە مانگی تەمموزدا ئیتاڵیا باری نائاسایی بە تایبەتی لە ناوچەی ڕووباری پۆ ڕاگەیاند، کە نزیکەی یەک لەسەر سێی بەرهەمی کشتوکاڵیوڵاتەکەی گرتەوە و تووشی خراپترین وشکەساڵی بوو لە ماوەی ٧٠  ساڵدا.

 

وە ڕێکخراوی ژینگەپارێزی "لیگامپێنت" ڕایگەیاند کە ڕووبار و دەریاچەکانی ئیتاڵیا بەدەست کەمی ئاوی توندەوە دەناڵێنن، لەگەڵ گرنگیدانبە باکووری وڵاتەکە، وەک ڕووباری پۆ، درێژترین ڕووباری ئیتاڵیا کە لە بەرزاییەکانی ئەلبەوە درێژدەبێتەوە لە... باکووری ڕۆژئاوا تا دەریایئادریاتیک، ئاوی کەمتری تێدایە بە ڕێژەی ٦١% زیاتر لە ئاسایی بۆ ئەم کاتەی ساڵ.

 

ڕۆژنامەی کۆریێر دێلا سێرا، شارەزای کەشوهەوا ماسیمیلیانۆ پاسکۆی لە پەیمانگای ئیتاڵی بۆ لێکۆڵینەوەی زانستی، سی ئێن ئاڕ، لەزاری ڕۆژنامەی کۆریێرێ دێلا سێرایەوە بڵاویکردەوە، "ئێمە لە دۆخێکی کورتهێنانی ئاوداین کە لە زستانی ٢٠ ٢٠ -٢٠ ٢١ەوە کەڵەکە بووە".  ئاماژەی بەوەشکردووە، "پێویستە 500 ملم لە ناوچەکانی باکووری ڕۆژئاوا بگەڕێنینەوە: پێویستمان بە 50 ڕۆژ باران هەیە".

 

ئاستی ئاوی دەریاچەی گاردا لە باکوری ئیتاڵیا بۆ ئاستێکی پێوانەیی دابەزیوە، ئەمەش وایکردووە بە ڕێگای کراوە بگاتە دوورگەبچووکەکەی سان بیاجیۆ.

 

هەرچەندە ڤێنیز زیاتر ڕاهاتووە بە لافاو بەهۆی مەل و بای بەرزەوە نەک بەهۆی کەمی ئاوەوە، بەڵام ئەمە یەکەمجار نییە ئاستی ئاودابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە: لە ساڵی ٢٠ ١٨دا گەیشتە نزیکەی ٦٠  سم لە خوار ئاساییەوە، بەڵام پێش ئەوە، لە ساڵی ٢٠ ١٦دا ،ئاستی ئاو 66 سم دابەزیوە، لەکاتێکدا لە ساڵانی 1989 و 2008 ئاستی ئاو...  بە ڕێژەی ٩٠  سم کەمی کردووە.


1 ساڵ و 9 مانگ و 7 کاتژمێر و 23 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

کەناڵەکانی ڤێنیز

کەناڵەکانی ڤێنیز

ڕووداو 24


به‌‌‌ ڕێنوێنی به‌‌‌شێک له‌‌‌ ڕۆژنامه‌‌‌نووسانی سه‌‌‌ربه‌‌‌خۆ و چالاکڤانانی تێکۆشه‌‌‌ر، بڕیاردرا که‌‌‌ تۆڕی میدیایی ڕوداو٢٤ له‌‌‌مڕۆوه‌‌‌ ٥ی خه‌‌‌زه‌‌‌ڵوه‌‌‌ری ساڵی ٢٧٢٢ ده‌‌‌ست به‌‌‌ بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌واڵ و زانیاری له‌‌‌سه‌‌‌ر ڕاپه‌‌‌ڕینه‌‌‌کان بڵاو بکاته‌‌‌وه‌‌‌ و ببێته‌‌‌ ده‌‌‌نگ و ڕه‌‌‌نگی جه‌‌‌ماوه‌‌‌ری ڕۆژهه‌‌‌ڵاتی کوردستان و باشووری کوردستان و ڕۆژئاواو  باوکوری کوردستان بێت به‌‌‌بێ جیاوازی فکری و سیاسی.....

ده‌‌‌سته‌‌‌ی دامه‌‌‌زراندنی تۆڕی میدیایی ڕووداو ٢٤

 

 

په‌یوه‌ندی


ده‌‌‌سته‌‌‌ی به‌‌‌ڕێوبه‌‌‌ری ڕووداو ٢٤
[email protected]

ڕێکلام
[email protected]

ناورد و بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌وڵ

[email protected]

به‌‌‌شی په‌‌‌یوه‌‌‌ندیه‌‌‌کان

[email protected]

ئه‌په‌کانی ڕووداو 24


ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌ینی شه‌‌‌ندرۆید ، (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ئایفۆن،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ویندۆز،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی لینوکس،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)