ئاژانسی هەواڵی نێودەوڵەتی (رووداو 24)
ڕووداو٢٤،ڕابردوو،ئێستا،داهاتوو
         

حاکم قادر حەمەجان ڕایگەیاند،

حاکم قادر حەمەجان ڕایگەیاند،
Rudaw24

حاکم قادر حەمەجان ڕایگەیاند، "هەڵوەشاندنەوەی هەرێم هێڵی سورە

حاکم قادر حەمەجان ڕایگەیاند، "هەڵوەشاندنەوەی هەرێم هێڵی سورە

 

، بەڵام بوونی دوو وەفدی جیاواز و دوو ئاڕاستەی جیاوازی یەکێتی و پارتی وایکردووە بەغدا زاتی ئەوە بکات ڕاپرسییەک بڵاوبکاتەوە کەشەرعیەت بە هەڵوەشاندنەوەی هەرێم بدات."

 

حاکم قادر حەمەجان، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتی، لە میانی بەشداریکردنی لە خولێکدا کە بۆ ژمارەیەکلە خوێندکارانی ژمێریاری و گەنجان و لاوان کرابوویەوە، وتارێکی پێشکەشکرد و ڕایگەیاند، "گەنجانی هەرێمی کوردستان بە دەست کەمیدەرفەتی کارەوە دەناڵێنن و ئەرکی حکومەتی هەرێمە کە دەرفەتی کار بۆ گەنجان دروستبکات، هەم لە کەرتی گشتی و هەم لە کەرتی تایبەتدا،چونکە گەنجان بزوێنەری بەرەوپێشچوونی کۆمەڵگەن و دەبێت تواناکانی گەنجان پەرەی پێبدرێت."

 

سەبارەت بە بڵاوکردنەوەی هەواڵی ڕاپرسییەک لەڕۆژنامەی سەباحی زمانحاڵی فەرمی حکومەتی عێراق سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەیهەرێم، حاکم قادر ڕایگەیاند، هەرێمی کوردستان، کیانێکی دەستورییەو گەلانی عێراق و گەلی کوردستانیش دەنگیان بەو دەستوورە داوە،ئەو ڕاپرسییە و بڵاوکردنەوەی لە میدیای عێراقدا، کارکردنە دژی دەستوور و تەنانەت دژی پڕەنسیپەکانی حکومەتی فیدراڵی عێراق."

 

حاکم قادر وتیشی، "هەرێمی کوردستان بەغدا دروستی نەکردووە، بەڵکو مێژووی قوربانیدانی گەلی کوردستان و شەهیدبوونی هەزارانڕۆڵەی ئەم گەلە هێناویەتە کایەوە، قەوارەی هەرێم دەستکەوتی گەلی کوردستان و خەڵکەکەیەتی هەر بۆیە هێڵی سورە و تەنانەت هاوڵاتیانخەون بە بوونی دەوڵەتێکی سەربەخۆشەوە دەبینن، چ جای بگات بەوەی نەیانەوێت هەرێمی کوردستان نەمێنێت."

 

حاکم قادر پێشی وایە لە کاتێکدا لە هەرێمی کوردستان ناکۆکییەکی قوڵ لە نێوان سەرجەم لایەنە سیاسییەکان بە تایبەت یەکێتی و پارتیهەبێت و کاتێکیش دەچنە بەغدا بە وەفدی جیاواز بچن، ئەو لاوازییە وایکردووە میدیای ئەو حکومەتەی کورد یەکێکە لە پێکهێنەرەکانی زاتیئەوە بکات ئەنجامی ڕاپرسییەک بڵاوبکاتەوە کە شەرعیەت بە هەڵوەشاندنەوەی هەرێم بدات”.

 

سەبارەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان حاکم قادر ڕایگەیاند، "کۆمەڵگای نێودەوڵەتی زۆر بە وردی چاودێری هەرێم دەکات بۆئەنجامدانی هەڵبژاردن و هەر بۆیە پێویستە لایەنە سیاسییەکان پەلە بکەن لە ڕێککەوتن بۆ هەمواری یاسای هەڵبژاردن، بە جۆرێک کەهەڵبژاردنەکە گوزرارشت لە ئیرادەی گەلی کوردستان بکات و تۆمارێکی دەنگدەرانی پاک هەبێت.


1 ساڵ و 9 مانگ و 6 کاتژمێر و 47 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

حاکم قادر حەمەجان ڕایگەیاند،

حاکم قادر حەمەجان ڕایگەیاند،

ڕووداو 24


به‌‌‌ ڕێنوێنی به‌‌‌شێک له‌‌‌ ڕۆژنامه‌‌‌نووسانی سه‌‌‌ربه‌‌‌خۆ و چالاکڤانانی تێکۆشه‌‌‌ر، بڕیاردرا که‌‌‌ تۆڕی میدیایی ڕوداو٢٤ له‌‌‌مڕۆوه‌‌‌ ٥ی خه‌‌‌زه‌‌‌ڵوه‌‌‌ری ساڵی ٢٧٢٢ ده‌‌‌ست به‌‌‌ بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌واڵ و زانیاری له‌‌‌سه‌‌‌ر ڕاپه‌‌‌ڕینه‌‌‌کان بڵاو بکاته‌‌‌وه‌‌‌ و ببێته‌‌‌ ده‌‌‌نگ و ڕه‌‌‌نگی جه‌‌‌ماوه‌‌‌ری ڕۆژهه‌‌‌ڵاتی کوردستان و باشووری کوردستان و ڕۆژئاواو  باوکوری کوردستان بێت به‌‌‌بێ جیاوازی فکری و سیاسی.....

ده‌‌‌سته‌‌‌ی دامه‌‌‌زراندنی تۆڕی میدیایی ڕووداو ٢٤

 

 

په‌یوه‌ندی


ده‌‌‌سته‌‌‌ی به‌‌‌ڕێوبه‌‌‌ری ڕووداو ٢٤
[email protected]

ڕێکلام
[email protected]

ناورد و بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌وڵ

[email protected]

به‌‌‌شی په‌‌‌یوه‌‌‌ندیه‌‌‌کان

[email protected]

ئه‌په‌کانی ڕووداو 24


ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌ینی شه‌‌‌ندرۆید ، (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ئایفۆن،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ویندۆز،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی لینوکس،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)