ئاماری قوربانیانی بومەلەرزەکەی شەوی ڕابردوو تا ئێستا سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و 294 کەسیش رەوانەی نەخۆشخانەکان کراون.
ئاماری قوربانیانی بومەلەرزەکەی شەوی ڕابردوو تا ئێستا سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و 294 کەسیش رەوانەی نەخۆشخانەکان کراون.
وەزیری ناوخۆی تورکیا، سولەیمان سۆیڵو ئاشکرایکرد
لەو بوومەلەرزەیەی هاتایدا کە بە گوڕی 6.4 پلە روویدا، تا ئێستا سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و 294 کەسیش رەوانەی نەخۆشخانەکانکراون.
دوای بوومەلەرزەکەی شارۆچکەی دەفنە سەر بە هاتای، سولەیمان سۆیڵو هاتە شارەکە و لە ناوەندی هەماهەنگی ئافاد لە هاتای،روونکردنەوەی دا.
سۆیڵو ئاشکرایکرد لەو بوومەلەرزەیەی هاتایدا کە بە گوڕی 6،4 پلە روویدا، تا ئێستا سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و 294 کەسیشرەوانەی نەخۆشخانەکان کراون.
وەزیری ناوخۆی تورکیا هەروەها رایگەیاند، لە سێ باڵەخانەی داڕووخاودا لە هاتای کارەکانی گەڕان و رزگارکردن ئەنجامدەدرێن.
هاوکات جێگری سەرۆکی تورکیا فوئاد ئۆکتای ڕایگەیاند دوای بوومەلەرزەکەی هاتای 20 پاشلەرزە ڕوویانداوە.
داواشی لە هاووڵاتیان کرد لە باڵەخانە زیانبەرکەوتووەکان نزیک نەبنەوە، چونکە مەترسی ڕووخانیان هەیە
سەرۆکی شارەوانی هاتای لوتفو ساڤاش رایگەیاند ژمارەیەک باڵەخانە بە بوومەلەرزە نوێیەکان ڕووخان و ژمارەیەک کەسیش کەوتوونە ژێرداروپەردووەوە.
ساڤاش بۆ کەناڵی ئێن تی ڤی دەڵێت ئەو کەسانەی کەوتوونە ژێر داروپەردوو ئەوانەبوون گەڕاونەتەوە ناو ماڵەکانیان، یان خەریکیدەرهێنانەوەی کەسانی دیکە بوون.
لە سووریا ڕووانگەی مافی مرۆڤ رایگەیاند بوومەلەرزە نوێیەکان لە چەند ناوچەیەکی داوە بە تایبەت هەرێمی عەفرین لە ڕۆژئاوای کوردستانو چەند ناوچەی دیکەی ئیدلب و حەڵەب، بەهۆیەوە 470 کەس بریندار بوون.
شەوی ڕابردوو دوو بوومەلەرزە بەگوڕەکانی 6.4 و 5.8 شارۆچکەی دەفنەی سەر بە پارێزگەی هاتایان هەژاند، بوومەلەرزەکە لە ڕۆژئاوایکوردستان و سووریا، باشووری کوردستان، لوبنان، میسر، ئوردن و ئیسرائیل هەستی پێکرا.
دەسەڵاتدارانی تورکیا بۆ ماوەیەکی کاتی داوایان لەهاووڵاتیان لە پارێزگای مێرسین کرد لە کەناراوەکان دووربکەونەوە بەهۆی مەترسیڕوودانی تسۆنامی و هاوکات لەو پارێزگایە ئەمڕۆ سێشەممە کرایە پشووی ناوەندەکانی خوێندن.
لە لوبنان بەهۆی مەترسی بوومەلەرزە دەوامی تەواوی ناوەندەکانی خوێندن بۆ ئەمڕۆ سێشەممە راگیرا.
لە کەناراوەکانی فەڵەستین لە سەر دەریای ناوەڕاست بە مەودای 20 مەتری کەناراوەکە ئاو کشایەوە بەرەو قوڵایی دەریا، ئەوەش بەپێیتۆمارێکی ڤیدیۆیی، شارەزایان ئەو جووڵایەیان بە نائاسایی لەکاتی بوومەلەرزەکەدا زانی، بەڵام هیچ دەزگایەکی فەڕمی لەوبارەیەوەڕوونکردنەوەی نەداوە.