ئاژانسی هەواڵی نێودەوڵەتی (رووداو 24)
ڕووداو٢٤،ڕابردوو،ئێستا،داهاتوو
         

کۆنگره‌ی سێیەمی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان بە هەڵبژاردنی١٣ ئەندام و٣جێگری ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و بە بەشداری١١٣نوێنەربەسەر کەوتوویی کۆتای پێهات

کۆنگره‌ی سێیەمی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان بە هەڵبژاردنی١٣ ئەندام و٣جێگری ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و بە بەشداری١١٣نوێنەربەسەر کەوتوویی کۆتای پێهات
Rudaw24

کۆنگره‌ی سێیەمی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان بە هەڵبژاردنی١٣ ئەندام و٣جێگری ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و بە بەشداری١١٣نوێنەربەسەر کەوتوویی کۆتای پێهات

کۆنگره‌‌‌ی سێیەمی پارتی سه‌‌‌ربه‌‌‌ستیی کوردستان بە هەڵبژاردنی١٣ ئەندام و٣جێگری ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و بە بەشداری١١٣نوێنەربەسەر کەوتوویی کۆتای پێهات

 

هاونیشتیمانانی وڵاتداگیرکراو ڕاپەڕیوی کوردستان. بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و بەندییە سیاسییەکان..

ئه‌‌‌ندامان وهاوبیران و لاینگرانی پارتی سه‌‌‌ربه‌‌‌ستیی کوردستان.

گشت ڕێکخراوه‌‌‌ کوردستانی و بێانییه‌‌‌کانی دۆستمان.

ناوه‌‌‌ند ودەزگا‌کانی ڕاگه‌‌‌یاندنی کوردستانی و جیهانی

به‌‌‌ خۆشحاڵیه‌‌‌وه‌‌‌ هه‌‌‌واڵی کۆتایی هاتنی کۆنگره‌‌‌که‌‌‌مان له‌‌‌ پاش٧ ڕۆژ کاری بێوچان، کە٥ ڕۆژ، کاری لێژنەکانی تایبەت بە تاوتۆیکردنی سەرجەمو پڕۆژەو ڕەشنووسەکان. بە٢ڕۆژی بەشداری گشت نوێنەرانی کۆنگرە، بە دوو شێوەی کۆبوونەوەی و ئۆنلاینی و حزووری نوێنەرانیبەشداری کۆنگرە، به‌‌‌ شێوه‌‌‌ی خواره‌‌‌وه ڕاده‌‌‌گه‌‌‌یه‌‌‌نین.

لێژنەکانی پێوەندیدار  بە کاری کۆنگرە.

لێژنەی ئاماده‌‌‌کار و پرووتووکۆڵی به‌‌‌ڕێوبه‌‌‌رردنی کۆنگره‌‌‌. لێژنە‌ی پیاچوونه‌‌‌وه‌‌‌ی بەرنامەو په‌‌‌یڕه‌‌‌و پرۆگرامی پ.س.ک . لێژنەی چاپەمەنی وئایتی، ئاسانکاری بۆ بەشداری نوێنەرانی کۆنگرە. لێژنەی دێپڵۆماسی وپێوەندییەکانی کوردستانی و جیهانی، تایبەت بە کۆنگرە.

لە ڕۆژانی١٠ ی تا ١٥ی فەبرواری ٢٠ ٢٣سەرجەم بابەتە ئامادەکراوەکانی لێژنەکان، خرانەوە بەردەستی بەشدارانی کۆنگرە، کە لە چەندگرووپی جیاوازی ڕێکخراوە ئاشکراو داخراوەکانی پارتیمان پێکهاتبوون. و بە زیادبوونی بۆچوونی بەشدارانی کۆنگرە، ڕەشنووسەکانباشتر و  پووختەترکرانەوە. ڕۆژانی ١٦و١٧ی فەبروای٢٠ ٢٣بە به‌‌‌شداری کۆی١١٣نۆێنه‌‌‌ری ئۆرگان و ڕێکخراوه‌‌‌کانی(پ س ک)  بە شێوەیحزووری و ئۆنلاین، کارە فەرمییەکانی کۆنگرە لە ژێر ناوی ( کۆنگرەی بووژانەوەی هزری سەربەخۆییخوازی لە ڕۆژهەڵاتی نیشتیمان)  دەستیپێکرد.  لەو ٢ڕۆژەدا: وێرای پەسەندکردنی ڕەشنووسە ئامادەکراوەکان. هەروەها بە هەڵبژاردنی سەرۆک و ئەندامانی ئەنجوومەنیسەرکردایەتی و جێگرانی سەرکردایەتی، تەواوی کارەکانی کۆنگرە بەڕێوە چوو.  لە ماوەی ٧ڕۆژدا، وێرای وەرگرتنی بۆچوونی تەواویبەشداران و بە شەرعیەت ناسینی کۆنگرە و بەو شێوە داخراوەیە، و لە بەرچاوگرتنی هەلومەرجی نا ئاسایی و ئەمنی ناوچەکە. چەندینبابەتی گرنگ شیکاری لە سەرکرا. وەک:  پێداچوونەوەی ورد بە بەرنامە و پڕۆگرامی پارتی سەربەستیی کوردستان، و چەند گڕانکاری نۆی لەنێو پڕۆگرامدا جێبەجێکرا.

هەروەها بەرێز عارف باوەجانی سەرۆکی گشتی پارتی سەربەستیی کوردستان، ڕاپۆرتێکی گشتی تێرو تەسەلی پێشکەشکرد، بەشێکییەکەمی ڕاپۆرتەکەی بەڕێزیان تایبەت لە سەر ڕووداو گۆڕانکارییەکانی پێوەندیدار بە کوردستان و جیهان بوو، بەشی دووهەمیشی تایبەت بەپرسی ناوخۆیی پارتی سەربەستیی کوردستان بوو. سەرۆکی پ س ک  لەو ڕاپۆرتەدا ئاماژە بە پرسی ئێستای کوردستان بە گشتی وڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەتی، هەروەها هەڵسەنگاندنی شۆڕش و ڕاپەڕێنەکانی ماوەی نزیک بە ٥ مانگی ڕۆژهەلاتی کوردستان و ئیران. ئاکام و ئەگەرەکانی ئێستا و داهاتوو. لەگەڵ هێندێک بابەتی ناوخۆیی و پێوەندیدار بە کاروباری پارتی سەربەستیی کرد. هاوکات بۆچوون وسیاسەتی پ س ک لە ئاست ئەو ڕووداوانە خستە ڕوو.

لە بەشێکی دیکەی کارر گرنگی کۆنگرەدا، پێداچوونەوەیەکی گشتی بە پێوەندییەکانی پ س ک لە ئاست کوردستان و جیهاندا کرا. کارنامەی نۆیی پارتیمان لە کۆنگرەی سێیەم بۆ سەرەوە و چەندین بابەتی دیکەی پێوەندیدار بە کۆنگرەوە، لە باش وەرگرتنی تێبینی وڕاوبۆچوونی زۆرینەی بەشداران، دەنگی متمانەیان پێدراو پەسەند کران.

ڕۆژی ١٦ / ٢ تەرخانکرابوو بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی گشتی پارتەکەمان. بەتێکڕای تەواوی بەشدارانی حزووری و ئۆنلاینی کۆنگرە، بەڕێزعارف باوەجانی بە سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان هەڵبژێردراوە. بەڕێزیان بە وتارێکی کورت لە سەر کارنامەی نێوان کۆنگرەیسێیەم بۆ چوارەم، کۆتایی بە کاری ئەو ڕۆژەی کۆنگرە هێنرا.

ڕێکه‌‌‌وتی ١٧/٢ / ٢٠ ٢٣ کە هاوکارت بوو لەگەڵ یادی ١٧ساڵەی دامەزراندنی پارتەکەمان، لە کاتژمیر١٠ ی به‌‌‌یانی تا٢ی پاش نیوەڕۆ، بەشیکۆتایی کاری کۆنگرە بۆ پەسەندکردنی چەند بڕیارنامەیەکی کۆنگرە، و هەڵبژاردنی سەرکردایەتی بوو. کە بە هەڵبژاردنی١٦ کەس، کە تێیدا١٣ کەس وەک ئەندامی ئەسڵی و٣ کەس وەک جێگری (یەدەک)ی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی، بە شێوەی خوارەوە.  کۆتایی بە کارەکانی٧ڕۆژەی داخراوی کۆنگرەی هێنرا.

ناوی ئەندامانی ئەسڵی و جێگری ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان.

ژ      ناو.  ناسناو       شۆین شارستان، پارێزگا لە دایکبوو

١  عارف باوەجانی   کرماشان /  ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی ١٩٧٣

٢  ئا‌هورا هەورامی. سنە/ ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی ١٩٨٤

٣  دیار پەروانە . موکریان /  ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی ١٩٨٤

٤  وریا ساڵحزادە . موکریان/  ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی ١٩٨٣

٥  حەمزە بێیوانی( مەحموودی)کرماشان/ ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی ١٩٨٤

٦  هاودەم جەمشێری. کرماشان/  ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی ١٩٨٧

٧   شۆڕش پاڵانی . کرماشان /  ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی ١٩٨٢

٨ سۆران کرماشانی . کرماشان / ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی ١٩٨٦

٩ ڕەهەند مەریوانی( عادڵ)   سنە /  ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی ١٩٧٩

١  ئیبراهیم حەیدەری زەهاوی.کرماشان/  ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی  ١٩٧٦

١١  فرمێسک جاف. کرماشان /  ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی/ ن ر ١٩٨٢

١٢ چالاک ڕوانسەری   کرماشان /  ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی  ن ر ١٩٨٤

١٣ سەنگەر کڵاشی   کرماشان/  ئەندامی ئەنجومەنی

١٩٧٣

                        جێگرەکان

 

١ سەفین باوایی  کرماشان: ئەندامی جێگری ئەنجوومەنی سەرکردایەتی ١٩٧٣

٢  سەهەند ڕۆستەمی کرماشان. ئەندامی جێگری ئەنجوومەنی سەرکردایەتی،  ١٩٨٨

٣ شێخ عەلی ئەردەڵان سنە /  ئەندامی جێگری ئەنجومەنی سەرکردایەتی  ١٩٨٧

 

ڕاوێژکاران، چەندین کەس لە ئەندامانی  شارەزاو بە سەلیقەی بوارە جیوازەکان، وەک ڕاوێژکارانی سەرۆکی گشتی و سەرکردایەتیهەڵبژێردران، کە بریتین لە: سەید نوری بەرزەنجی/ ئاکام سنەیی/ عەزەم سۆهرابی/ هەوراز فەتتاحی قوبادی/ ئارام جاف/ هێدی موکریانی

 

هەروەها کۆنگرەی سێیەمØ› دەسەڵاتی بە سەرۆکی گشتی و ئەندامانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی دا، کە لە کاتی تێکەڵبوونی لایەنی دیکەلەگەڵ پارتەکەمان، یا هاتنی کەسایەتی لێهاتوو و دیاری بزووتنەی ڕزگاریخوازیی کوردستان بۆ ڕێزەکانی پارتیمان. ئەرکی ئەندامەتیشانازی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستانیان، تا کۆنگرەی داهاتوودا پێبەخشرێت.

لە یەکەمین کۆبوونەوەی  ئەنجوومەنی سەرکردایەتی تازە هەڵبژێردراوی کۆنگرەی سێیەمدا، کە لە ئایندەیەکی نزیکدا بەڕێوە دەچێت، هەردووجێگری سەرۆکی گشتی و ئەنجوومەنی کارگێڕی کە ٥ کەسن، واتە سەرۆکی گشتی و ٤ ئەندامی دیکە لە ئەندامانی ئەنجوومەنیسەرکردایەتی، هەڵدەبژێردرێت. هەروەها بەرپرسایەتی هەر ناوەندەکانی پارتی سەربەستیی کوردستان، دیداری دەکرێن.

کۆنگرەی سێیەم چەند بڕیارو  ڕاسپاردەیەکی گرنگی پەسەند کرووە. کە لێرەدا ئاماژە بە ٣ خاڵی دەکەین.

ڕاسپاردەکانی کۆنگرەی سێیەمی پارتی سەربەستیی کوردستان.  بە دەنگی زۆرێنەی ئەندامانی کۆنگرەی سێیەمی پارتی سەربەستییکوردستان، ئەم خاڵانە پەسەندکران، سەرۆکی گشتی و ئەنجوومەنی سەرکردایەتی تازە هەڵبژێردراوی کۆنگرەیان ڕاسپارد، کە لە داهاتووداکاری لە سەر بکەن.

١ / کۆنگرەی سێیەم: سەرۆک و سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستانی ڕاسپارد، بۆ بەرگری تەواو لە پاڕاستنی ناسنامەی نەتەوەییکوردستان بە گشتی، و ڕۆژهەڵاتی نیشتیمان بە تایبەتی. بۆ ئەوەی مافەکان و ناسنامەی نەتەوەکەمان تێکەڵ بە ڕووداو کێشە ناوەکیەکانیوڵاتی داگیرکەری ئێرانی نەکرێت. پێویستیە هەموو لایەنە کوردستانیەکان: پرسی کورد و کوردستان، وەک پرسی نەتەوەیەکینیشتیمانداگیرکراوی خاوەن مێژووی دێرینی ناوچەکە هەڵسوکەوتی لەگەڵ بکەن، مافەکانیان گرێنەدرێت بە ڕۆتیناتی بەردەوامی بە ناوئابووری و دیمۆکراسی و دیکتاتۆری باو لە ناو ڕێژیمەکانی ئێستاو داهاتوودی ئێراندا. پێویستە گەلی کورد بۆ خۆی مافی چارەیخۆنووسی خۆی دیاری بکات، نەک چاوەڕێی ئەوە بن کە کۆمەڵێک فارسی بە ناو ئوپوزۆسیونی نیشتەجێی وڵاتانی ئوروپا و ئەمریکا، لە سەرئایندەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڕیار بدەن، یا مافیان بۆ دیاری بکەن.

٢ /  کۆنگرەی سێیەمی(پ س ک) سەرۆک و سەرکردایەتی ڕاسپارد، لە پێناو یەکڕیزی گەلدا بەردەوام بن لە هەوڵدان بۆ هەموو جۆرە تەباییو لێکنزیکبوونەوەیەک لە گەڵ لایەنە نیشتیمانیەکانی کوردستانی. بە دوور لە هەر جۆرە جیاوازییەکی بیرکردنەوەی سیاسی، بە مەبەستیپێکەوە کارکردن، لە ئیستای قۆناغی ڕزگاریی، و داهاتووی سەردەمی دەسەڵاتدارێتیشدا، لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندییە نەتەوەییەکانیگەلەکەمان.  لەو پێوەندییەدا پێویستە کاربکرێت بۆ بەر فراوانکردنی ئەو ناوەندەی کە ئێستا لە تێکۆشاندانە، بە ناوی ناوەندی هاوکاریپارتەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئەڵبەت لە ژێر ناو ناسناوی کوردستانیدا بێت. یا هەوڵی بە پەلە بدرێت بۆ دامەزراندنی بەرەیەکیسەرتاسەری بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

٣ /  هەروەها بانگەشەی بە یەکبوون و لێکنزیکبوونەوەی بە کردەوەیی لایەنە سەربەخۆییخوازەکانی ڕۆژهەڵاتی نیشتیمان دەکەین. لەوپێوەندییەشدا چەندین جار لەو١٧ساڵەدا پارتەکەمان هەوڵی زۆری بۆداوە، مخابن وەک پێویست بە دەم بانگەوازەکەمانەوە نەهاتوون و بەبرووبیانووی نا جۆرە پرۆسەکە بێ ئاکام ماوەتەوە. دیسانەوە لەو پێوەندییەدا وەک ئەرکی داهاتوومان هەنگاوی بۆ هەڵدەگرینەوە.

هەروەها کۆنگرە پارتی سەربەستیی کوردستانی!  سەرۆک و سەرکردایەتی ڕاسپارد، بۆ پێشوازی گەرم لە هاوبیرانی سەربەخۆییخوازیکوردستان، واتە ئەوانەی کە وەک تاک لە نێو هیچ رێکخراوێکی سیاسیدا نین و لە هەوڵی ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانیانن. لەو پێوەندییەدابانگهێشت بکرێن کە لە ڕێزەکانی پ س ک، لەو پارتە بە کردەوە نەتەوەییەدا درێژە بە تێکۆشانی سەربەخۆییخوازیان بدەن.

ڕۆژی ١٨ / ٢ / ٢٠ ٢٣ بۆپێشوازی لە ئەندامان و دۆستانی پ س ک و نوێنەری لایەنە سیاسییەکان.

لە کاتژمێر١٠ ی بەیانی تا٦ی ئێوارەی ڕۆژی ١٨ی فەبرواری٢٠ ٢٣. لە بنکەی پێوەندییەکانی پ س ک. تەرخانکرابوو بۆ پێشوازی لە ئەندامانو هاوبیران ونوێنەری پارت و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی دۆستی پارتیمان، کە بە مەبەستی پیڕۆزکردنی هەردوو بۆنەی، وەکیادی١٧ساڵەی دامەزراندنی پارتی سەربەستیی کوردستان، و کۆتاییهاتنی سەرکەوتووانەی کۆنگرەی سێیەمی پارتەکەمان. لەو ڕۆژەدانوێنەرایەتی دەیان پارت و ڕێکخراوی کوردستانی و بە دەیان کەسایەتی و ڕۆژنامەنووس، بە هێنانی پەیام  وبروسکە وپارچە گووڵیپیڕۆزبایی، سەردانی پێوەندییەکانی پارتی سەربەستیی کوردسانیان کرد. و لە لایەن سەرۆکی گشتی و بەشێک لە ئەندامانی سەرکردایەتیو کارگێڕانی پێوەندییەکانی پارتیمان بە گەرمی پێشوازیان لێکرا.

هەروەها بە دەیان لە ئەندامانی پ س ک، کە سەردانی بنکەی پێوەنددیەکانیان کردبوو، لە نزیکەوە پیڕۆزبایی و خۆشحاڵی خۆیان لە پێوەندیبە هەردوو بۆنەوە ئاراستەی سەرۆکی گشتی و ئەندامانی سەرکردایەتی پارتەکەمان دەکرد. و لە لایەن ئەندامانی پارتیمانەوەو بەڕێزەوەمیوانەکان بەڕێکران.

ناوی بەشیک لەو پارت  وڕێکخراوانەی لە پێوەندی بەو دوو بۆنەوە لە ٢٩ی ڕێبەندانی٢٧٢٢ی کوردی و ١٨ / ٢/ ٢٠ ٢٣ زاینی، سەردانیپارتی سەربەستیی کوردستانیان کرد، بریتین لە: بەشی ڕۆژهەڵات. / پارتی ئازادی کوردستان/ سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران / کۆمەڵەی یەکسانی کوردستان.

پارتەکانی باشوور:  حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان / یەکێتی نەتەوەیی دیمۆکراتی کوردستان، پارتی ڕەنجبەرانی کوردستان،یەکگرتوویی ئیسلامیی کوردستان، حیزبی ڕزگاریی کوردستان / بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان،

 

پارتەکانی باکووری کوردستان:  پارتی سوسیالیستی کوردستان/ پارتی ئازادیی کوردستان باکوور.  پارتەکانی ڕۆژئاوای کوردستان.  ئەنجوومەنی نیشتیمانی کورد لە سوریا کە بریتین لە ١٨حیزبی سیاسی/   شەپیلا ئازادی کوردستان/ پارتی هیوای کوردستان / چووڵانەوەی چاکسازی کوردی ،سوریا /  هەروەها بە دەیان کەسایەتی ئاکادیمی و ڕۆشنبیری و نیشتیمانپەروەر، لە بەر زۆریان ئاماژە بەناوەکانیان ناکەین.

دیارە ژمارەیەکی یەکجار زۆر پارت و لایەنی کوردستانی وجیهانی بە پەیام  وبروسکە لەگەڵ کۆنگرەکەمان بەشدار بوون، لە ڕۆژانی داهاتووئاماژە بەو ناوانە دەکرێت.

سەرکەوێت خەباتی ڕزگارییخوازی و سەربەخۆییخوازی گەلەکەمان.

بۆ پێشەوە بۆ پێکهێنانی بنچینەیەکی بە هێزی دەوڵەتخوازی و یەکڕیزی و یەکهێزی بۆ ڕزگاکردکردن و بەرگریکردن لە نیشتیمانیداگیرکراومان.

ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان.

١٨ /  ٢ / ٢٠ ٢٣

تێ بی نی:

١ / لە ڕۆژانی داهاتوو، زۆربەی بابەتەکانی پێوەندیدار بە کۆنگرە، وەک بەرنامەو پڕۆگرامی پەسەندکراوی کۆنگرە، و ڕاپۆرتی سیاسیسەرۆکی گشتی و چەندین زانیاری دیکە بڵاو دەکەینەوە.

٢ / ئاماژە بە ناوی ئەو پارت و ڕێکخراو کەسایەتییە جیهانی وکوردستانیانە دەکرێت، کە پەیامیان بۆ کۆنگرە ناردووە. هەروەها لەنامیلکەیەکی تایبەتیشدا دەقی پیڕۆزباییەکان بڵاودەکرێنەوە.

٣ /  تکایە هەر لایەنێک و کەسایەتییەکە لە پاش ڕاگەیاندن دەیانەوێ پیڕۆزباییمان بۆ بنووسن، تکایە ناو پێگە و پۆستی خۆیانمان بە ڕوونیبۆ بنووسن، و بۆ ئەو ناونێشانەی خوارەوەی بنیرن.

٤ / لە وڵامی هەر پرسیارێک کە گوایا بۆ فڵان لایەنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە مراسمی کۆتایی کۆنگرە و یادی ١٧ ساڵ بەشدارینەکردووە. دەڵێن ئێمە بانگهێشتی فەرمیمان بۆ هەموو لایەک ناردووە. ئەگەر لایەنێک نەهاتبێت دەبێت ئەوان وڵامی ئەو پرسیارە بدەنەوە.

پەیجی فەرمی(  ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان   )


1 ساڵ و 9 مانگ و 4 ڕۆژ و 1 کاتژمێر و 31 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

کۆنگره‌ی سێیەمی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان بە هەڵبژاردنی١٣ ئەندام و٣جێگری ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و بە بەشداری١١٣نوێنەربەسەر کەوتوویی کۆتای پێهات

کۆنگره‌ی سێیەمی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان بە هەڵبژاردنی١٣ ئەندام و٣جێگری ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و بە بەشداری١١٣نوێنەربەسەر کەوتوویی کۆتای پێهات

ڕووداو 24


به‌‌‌ ڕێنوێنی به‌‌‌شێک له‌‌‌ ڕۆژنامه‌‌‌نووسانی سه‌‌‌ربه‌‌‌خۆ و چالاکڤانانی تێکۆشه‌‌‌ر، بڕیاردرا که‌‌‌ تۆڕی میدیایی ڕوداو٢٤ له‌‌‌مڕۆوه‌‌‌ ٥ی خه‌‌‌زه‌‌‌ڵوه‌‌‌ری ساڵی ٢٧٢٢ ده‌‌‌ست به‌‌‌ بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌واڵ و زانیاری له‌‌‌سه‌‌‌ر ڕاپه‌‌‌ڕینه‌‌‌کان بڵاو بکاته‌‌‌وه‌‌‌ و ببێته‌‌‌ ده‌‌‌نگ و ڕه‌‌‌نگی جه‌‌‌ماوه‌‌‌ری ڕۆژهه‌‌‌ڵاتی کوردستان و باشووری کوردستان و ڕۆژئاواو  باوکوری کوردستان بێت به‌‌‌بێ جیاوازی فکری و سیاسی.....

ده‌‌‌سته‌‌‌ی دامه‌‌‌زراندنی تۆڕی میدیایی ڕووداو ٢٤

 

 

په‌یوه‌ندی


ده‌‌‌سته‌‌‌ی به‌‌‌ڕێوبه‌‌‌ری ڕووداو ٢٤
[email protected]

ڕێکلام
[email protected]

ناورد و بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌وڵ

[email protected]

به‌‌‌شی په‌‌‌یوه‌‌‌ندیه‌‌‌کان

[email protected]

ئه‌په‌کانی ڕووداو 24


ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌ینی شه‌‌‌ندرۆید ، (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ئایفۆن،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ویندۆز،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی لینوکس،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)