حکومەتی هەرێم بە نووسینی ڕۆژنامەیەکی مایەپووچ هەڵناوەشێتەوە
حکومەتی هەرێم بە نووسینی ڕۆژنامەیەکی مایەپووچ هەڵناوەشێتەوە
دەقی راگەیەندراوی حکومەتی هەرێم
ئەمڕۆ ١٨ی شوباتی ٢٠ ٢٣، ڕۆژنامەی "الصباح"ی عێراقی ، نووسینکی بڵاوکردووەتەوە کە گوایا لە ڕاپرسییەکدا "خەڵک بێ هیوا بوون لەدەسەڵاتى سیاسیی هەرێم و خوازیارى گەڕانەوەن بۆ سەر بەغدا".
ئەم سەنتەر و بەناو ڕاپرسییەی ڕۆژنامەکە پشتی پێ بەستووە، هیچ بنەمایەکی زانستی نییە و دوورە لە ڕاستییەوە، ئەگەر بەڕاستیشڕۆژنامەی (الصباح ) و ئەوانەی لە پشتییەوەن ، باوەڕیان بە ڕاپرسییە، لە 25 ی سێپتەمبەری 2017 ، زۆرینەی هەرە زۆری خەڵکیکوردستان ، لە گەورەترین ڕاپرسی و ڕیفراندۆمی جەماوەری و دەنگدانێکی ئازاددا، قسەی خۆیان کرد و دەنگیان بۆ جیابوونەوە دا، بەڵامدەسەڵاتتدارانی ئەوکاتی بەغدا، بە هێرشی سەربازی و بەکارهێنانی سوپا لە دژی خەڵکی کوردستان و گەمارۆدان، وەڵامی ڕیفراندۆم وڕای خەڵکیان دایەوە.
خەڵکی پارێزگاکانی عێراق، خۆیان شایەدی دەدەن ، کە هەرێمی کوردستان لە ڕووی پێشکەوتن و ئاوەدانیی و خزمەتگوزارییەوە، بە چەندینساڵ لە پێش ناوچەکانی دیکەی عێراقەوەیە ، ئیتر چۆن خۆزگە بەوە دەخوازن و داوا دەکەن بگەڕێنەوە سەر شوێنێک کە لە هەموو بوارەکانداوێران و کاول بووە!
هەرێمی کوردستان ، خاوەن قەوارەیەکی یاسایی و دەستوورییە و بەرهەمی خوێنی هەزاران شەهید و خۆڕاگری پێشمەرگە قارەمانەکانە وهیچ دەسەڵاتێک تواناى هەڵوەشاندنەوەی هەرێمى کوردستانى نییە و بە نووسینی ڕۆژنامەیەکی مایەپووچ هەڵناوەشێتەوە کە پارەیەکی زۆریلێ خەرج دەکرێ و کەسیش هەر نازانێ ماوە یان داخراوە !
فەرمانگەى میدیا و زانیارى
١٨ى شووباتی ٢٠ ٢٣