ئەمریکا رایگەیاند، لە دۆسییەکانی نەوت،و نرخی دۆلار، و بەهێزکردنی سیستمی بانکی، و بەڕێوەبردنی ئاو، کارەبا و لە فرەجۆرکردنیئابوریدا پشتیوان و هاوکاری عێراق و کوردستان دەبین
ئەمریکا رایگەیاند، لە دۆسییەکانی نەوت،و نرخی دۆلار، و بەهێزکردنی سیستمی بانکی، و بەڕێوەبردنی ئاو، کارەبا و لە فرەجۆرکردنیئابوریدا پشتیوان و هاوکاری عێراق و کوردستان دەبین
و لەم کاتەشدا پێشوازی لەو پێشهاتە ئەرێنیانە دەکەن کە لە پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا هاتونەتە ئاراوە.
لیژنەی هەماهەنگی عێراق و ئەمریکا لە واشنتن کۆبونەوە و لە راگەیەنراوی کۆبونەوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، شاندی هەردو وڵات لەچوارچێوەی رێککەوتنی ستراتیژیدا کۆبونەوە و هەردولا جەختیانکردەوە لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییە ستراتیژییەکانی نێوان بەغدا و واشنتن،هەروەها لەکۆبونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر گەشەپێدانی کەرتی ئابوری، وزە و روبەڕوبونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا کراوە.
ئەوەش هاتوە، پەیوەست بە پرسی دۆلاریش هەردولا تاوتوێی ئەو ئاستەنگیانەیان کردوە کە ڕوبەڕوی ئابوری عێراق دەبنەوە، لەم بارەیەشەوەواشنتن پێشوازی لە هەوڵەکانی بەغدا دەکات بۆ جێبەجێکردنی رێکارەکانی چاکسازی لە کەرتی ئابوری و بەهێزکردنی سیستمی بانکی.
لە راگەیەنراوی کۆبونەوەی لیژنەی هەماهەنگی عێراق و ئەمریکادا باس لەوەشکراوە، لەئێستادا عێراق دەرفەتێکی گرنگی لەبەردەستدایە بۆئەوەی وەبەرهێنان لە ژێرخانی وزەدا بکات و ئەمریکاش هاوکاری عێراق دەبێت بۆ ئەوەی بەپەلە رێگری لە سوتانی ئەو غازە بکرێت کە لەگەڵبەرهەمهێنانی نەوتدا بەهەدەر دەچێت، هەروەها لەپرسی کارەباشدا ئەمریکا پێشوازی لە بەستنەوەی هێڵی کارەبای عێراق دەکات بە هێڵیکارەبای وڵاتانی ناوچەکەوە.
ئەوەش خراوەتەڕو، پەیوەست بە کێشەی ئاویش هەردولا رێککەوتن کار بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی تازە بکەن بەمەبەستی چۆنیەتیبەڕێوەبردنی سەرچاوەکانی ئاو، لە راگەیەنراوی کۆبونەوەکەدا ئاماژە بە پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغداش کراوە و ئاماژە بەوەدراوە،ئەمریکا پێشوازی لەپێشهاتە ئەرێنییەکانی پەیوەندی نێوان حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستا دەکات.