ژن و مێردێک بۆ کوپێک قاوە ٤ هەزار دۆلار دەدەن
ژن و مێردێک بۆ کوپێک قاوە ٤ هەزار دۆلار دەدەن
ژن و مێردێکی خەڵکی ناوچەی ئۆکلاهۆما، لە ئەمریکا، سەریان سوڕما کە زیاتر لە ٤ هەزار دۆلاریان داوە بۆ دوو کوپ قاوە، هەروەهابەپێی ماڵپەڕی “دەیلی مەیل”، ئەو پیاوە بە هەڵە ٤ هەزار دۆلاری وەکو ئیتیپ بۆ دوو کوپ قاوە دابین کردووە، ئێستا ئەو دو و هاوسەرە لەهەوڵدان بۆ وەرگرتنەوەی پارەکانیان.
لە وێنەیەکی پسوڵەکەدا دەرکەوتووە کە بڕیار بوو پارەی قاوە نزیکەی ١١.٨٣ دۆلار بێت، بەڵام بە هەڵە ٤٤٤٤.٤٤ دۆلاریان بە ڤیزە داوە.
جێسی ئۆدێل باس لەوە دەکات کە خۆی و دیدی هاوسەرەکەی بە خێرایی پەیوەندییان بە کۆمپانیاکە کردووە دوای ئەوەی درکیان بەو هەڵەیەکردووە و پێیان وتراوە کە هەڵەیەکی سیستەم بووەتە هۆی ڕووداوەکە.
بەرپرسانی کۆمپانیاکە ڕایانگەیاندووە کە چێک دەنێرن بۆ دابینکردنی تێچوونەکان، لەگەڵ ئەوەشدا ئەو دوو هاوسەرە دەڵێن ڕۆژێکیان بەپەیوەندیکردن بە خزمەتگوزاری کڕیاران "٣٠ بۆ ٤٠ جار" بەسەر بردووە بۆ ئەوەی پارەکەیان بۆ بگەڕێتەوە.
ئەو پیاوە دەڵێت، ناچاربوون پشوویەکیان هەڵبوەشێننەوە لەکاتێکدا چاوەڕێی وەرگرتنەوەی پارەکانیان دەکەن و دۆخەکە بە بەشی پۆلیسیتولسا ڕابگەیەنن.
ئەو ژن و مێردە درکیان بەو بڕە پارە زۆرە نەکرد کە دراوە تا چەند ڕۆژێک دواتر کە ژنەکە هەوڵی تەواوکردنی کڕینێکی دا، و تێبینیان کرد کەکارتی بانکیی ڕەتکرایەوە، یەکسەر دیدی و جێسی دەستیان کرد بە پەیوەندی لەگەڵ کۆمپانیاکە.
جێسی وتی پەیوەندییان بە فرۆشگای ناوخۆیی و بەڕێوەبەری ناوچەکەوە کردووە و دڵنیابوون لەوەی کە هەڵەیە، و دەستبەجێ چێکەکاندەردەکەن، بەڵام خولی یەکەمی چێکەکان وەرگەڕان.
جێسی ئاماژەی بوەوە کرد: "پێدەچێت لەو ڕۆژەدا 30-40 جار پەیوەندیمان بە هێڵی یارمەتی خزمەتگوزاری بەکاربەرانەوە کرد، دڵنیایانکردینەوە کە تا چێکی نوێ دەنێرن."
ئا: مژدە حسێن محمد