FBI لێکۆڵینەوە لە زیندانەکانی ویلایەتی تەکساس دەکاتەوە لە دوای مردنی ٣٢ کەس لە ماوەی ١٤ مانگدا
FBI لێکۆڵینەوە لە زیندانەکانی ویلایەتی تەکساس دەکاتەوە لە دوای مردنی ٣٢ کەس لە ماوەی ١٤ مانگدا
بەپێی هەواڵێکی کەناڵی FBI ABC، لێکۆڵینەوەیەکی فەرمی بۆ تۆمەتەکانی پێشێلکردنی مافە فیدراڵیەکان کردەوە، دوای ئەوەی دووزیندانی لە زیندانی هاریس کاونتی لە ویلایەتی تەکساس لەسەر داوای شەریف گیانیان لەدەستدا.
ئێف بی ئای ڕاشیگەیاند: "ئەم لێکۆڵینەوەیە دادپەروەرانە و ورد و بێلایەن دەبێت و سەربەخۆ لە هەر لێکۆڵینەوەیەکی حکومەت لەڕووداوەکانی زیندانەکە ئەنجام دەدرێت. بۆ پاراستنی یەکپارچەیی لێکۆڵینەوەکان هیچ وردەکارییەک لەبارەی ئۆپەراسیۆنە بەردەوامەکەوە بەئاشکرا بڵاوناکرێتەوە".
ئید گۆنزالێز، شەریفی هاریس کاونتی داوای لە FBI کردووە لێکۆڵینەوە لە مردنی جاکاری سیمۆنس بکات کە لە مانگی شوباتی ٢٠ ٢١کۆچی دوایی کردووە و جاکۆبی بێلۆ کە لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠ ٢٣ کۆچی دوایی کردووە، لەکاتێکدا لە زیندانی هاریس کاونتی بوون.
"هەفتەی ڕابردوو تەلەفۆنم بۆ جەیمس سمیس، بریکاری تایبەتی بەرپرسی ئۆفیسی مەیدانی FBI لە هیوستن کرد، بۆ ئەوەی داوا لەبریکارەکانی بکەم کە چاوێک لە بارودۆخی مردنی دوو پیاو لە زیندانەکەماندا بخشێننەوە، چونکە دەمەوێت کۆمەڵگاکەمان متمانەی تەواوی بەئێمە هەبێت". .پابەندبوون بە شەفافیەت و تەواوەتی."
هەروەها ئەم ڕاگەیاندنە دوای کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە شاری هیوستن هات کە پارێزەران بن کرامپ و پۆڵ گرێینک داوای لە وەزارەتیداد کرد لێکۆڵینەوە بکەنەوە.
کرامپ لەمیانی کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا وتی "ئەوە ترسناکە کە لە ماوەی 14 مانگدا 32 زیندانی لە زیندانی هاریس کاونتی گیانیانلەدەستداوە، بەڕاستی ئەمە ڕوودەدات".
بەپێی تۆمارەکانی پارێزگاکە، بەپێی وتەی پارێزەران، لە ساڵی ٢٠ ٢١دا ٢١ زیندانی لە دەستبەسەریدا گیانیان لەدەستداوە و لانیکەم ٢٨زیندانی لە ساڵی ڕابردوودا لە زیندانی هاریس کاونتی گیانیان لەدەستداوە.
ئا: ڕەحیم هەورامی