شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین لە ناوچە شاخاوییەکان دەست پێدەکاتەوە
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین لە ناوچە شاخاوییەکان دەست پێدەکاتەوە
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، پلەکانی گەرما بەرەو نزمبوونەوە دەچن و ئەمڕۆ ئاسمانساماڵ بۆ نیمچە هەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان هەور زیاتر دەبێت و لە کاتەکانی شەودا پێشبینی دەکرێت کەمێک بەفر ببارێت وپلەکانی گەرما نزمدەبێتەوە.
هەروەها سبەی، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و ئەگەری بارینی بەفر لە ناوچە سنوری و شاخاوییەکان لە کاتەکانی بەیانیدا کراوەیە وپلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : ١٠ پلەى سیلیزى
سلێمانی : ٩ پلەى سیلیزى
دهۆک : ١٠ پلەى سیلیزى
کەرکوک : ١٢ پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : ١٠ پلەى سیلیزى
زاخۆ : ١٠ پلەى سیلیزى
سۆران : ٦ پلەى سیلیزى
گەرمیان : ١٤ پلەى سیلیزى