پۆلیسی سلێمانی لەبارەی بریندارکردنی براکەی کازم فارووق ڕوونکردنەوەی دا
پۆلیسی سلێمانی لەبارەی بریندارکردنی براکەی کازم فارووق ڕوونکردنەوەی دا
سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند: "دوێنێ دوو برای کازم فارووق بە ناوی تاریق و زوهێر لە بەکرەجۆ لەسەر شوێنیراگرتنی ئۆتۆمبێل لەگەڵ کوڕێک شەڕیان بووە بە ناوی ئاسۆ فارووق و یەکدی بریندار دەکەن."
وتیشی، : ئاسۆ فارووق دەڵێت، لووتی شکاوە و راپۆرتی پزیشکیشی هەیە بۆ سەلماندنی قسەکەی.
سەرکەوت ئەحمەد وتیشی، "تاریقی برای کازم فارووقیش پشتی سەری بە نزیکەی دوو سانتیمەتر برینداربووە، بەڵام بە چی بووە پۆلیسنازانێت."
ئاماژەی بەوەشکردووە: "ئەو شەڕەی روویداوە شەڕێکی ئاسایی بووە و هیچ پەیوەندییەکی بە کێشەی سیاسییەوە نییە."